پێش 4 هەفتە 236 جار خوێنراوەتەوە

ئەردۆغان و سوودانی جەختیان لە هەماهەنگیی ئەمنیی تورکیا و عێراق كردەوە

پەیام 


سەرۆكوەزیرانی عێراق و سەرۆككۆماری توركیا لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا جەختیان لە پێویستیی هەماهەنگیی ئەمنیی هاوبەشی نێوان هەر دوو وڵات كردەوە.

ئەمڕۆ، محەمەد شیاع سو‌ودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیاوە پێ گەیشت، بەپێی ڕاگەیەنراوێكی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سودانی "لە پەیوەندییەكەدا، جگە لە پیرۆزبایی بەبۆنەی نزیكبوونەوەی مانگی ڕەمەزان، جەخت لەسەر سێ تەوەری سەرەكی پەرەپێدانی ئابو‌وری، هەماهەنگی ئەمنی و سەقامگیری ناوچەكە كرایەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكەی نو‌وسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عێراق "هەردو‌ولا باسیان لە "پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان" كردو‌وە وەك ستراتیژێكی گرنگ بۆ وەبەرهێنان و بەرزكردنەوەی ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردو‌و وڵات، هەروەها جەختیان لە پێویستی هەماهەنگی ئەمنی بۆ ڕو‌وبەڕو‌وبو‌ونەوەی پاشماوەكانی تیرۆر و پاراستنی ئاسایشی سنو‌ورەكان كردو‌وەتەوە.

لە لایەكی دیكەوە، دۆخی پڕ گرژی ناوچەكە و مەترسییەكانی جەنگ تەوەرێكی دیكەی گفتوگۆكە بو‌و.

لای خۆیەوە فەرمانگەی پەیوەندییەكان لە سەرۆكایەتی كۆماری توركیا ڕایگەیاند: ئەردۆغان جەختی كردەوە كە بەهێزكردنی هاوكاری لە بنەبڕكردنی تیرۆر خزمەتی بەرژەوەندی هەر دوو وڵات دەكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق: ھێرشی سەر دوو کەشتییە نەوت ھەڵگرەکه‌ پێشێلکردنی سەروەریی عێراقە

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق: بە ئامانجگرتنی بنکە سەربازییەکانمان بە ئامانجگرتنی توانای ھێزە سەربازییەکانە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    حکوومەتی عێراق هەوڵەکانی بۆ ده‌ربازكردنی هاووڵاتییانی لە لوبنان چڕ دەکاتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    میدیا عێراقییه‌كان: باره‌گاكانی حه‌شد له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ بۆردومان كراوه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سودانی داوای پێكهێنانی هاوپه‌یمانییه‌ك بۆ ڕاگرتنی جه‌نگ ده‌كات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سوودانی پیرۆزبایی له‌ موجتەبا خامنەیی کرد

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سعوودیە رەزامەندی لەسەر پێدانی ڤیزای عومرە بە هاووڵاتیانی عێراق دەربڕی

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت بەكارهێنانی خاكی عێراق بۆ هێرشكردنە سەر دراوسێكان ڕەتدەكاتەوە

سەرەتا