09/05/2026 586 جار خوێنراوەتەوە

دامەزرێنەری واتسئاپ 200 ملیۆن دۆلار بە نەخۆشخانەیەكی ئیسرائیل دەبەخشێت

پەیام

دامەزرێنەری ئەپڵیكەیشنی واتسئاپ 200 ملیۆن دۆلار دەبەخشێتە نەخۆشخانەیەكی زایۆنی لە قودس. 

یان كۆم، دامەزرێنەری ئاپڵیكەیشنی واتسئاپ، بڕی 200 ملیۆن دۆلاری بە سەنتەری پزیشكی "شەعاری تسێدیك" لە قودس بەخشی، ئەم بەخشینەش بە گەورەترین هاوكاریی لە مێژوویی كەرتی تەندروستیی زایۆنیدا دادەنرێت. 

بڕیار وایە ئەم پارەیە بۆ دروستكردنی باڵەخانەیەكی نوێی چەند نهۆمی و نیشتەجێكردنی كارمەندانی نەخۆشخانەكە تەرخان بكرێت، كە پێشبینی دەكرێت توانای وەرگرتنی نەخۆش لەم ناوەندە پزیشكییەی قودس بۆ سێ هێندە زیاد بكات.

بەپێی ڕۆژنامەی "یەدیعۆت ئەحرۆنۆت"، دوای ئەم بەخشینە ناوی ناوەندەكە دەگۆڕدرێت بۆ "ناوەندی پزیشكیی كۆم شەعاری تسێدیك". ئەم هەنگاوە لەلایەن دەزگای خێرخوازیی خێزانی كۆمەوە ئەنجام دراوە كە لە ساڵانی ڕابردوودا وەك یەكێك لە دیارترین لایەنە پاڵپشتیكارەكانی قەوارەی زایۆنی لە جیهاندا دەر كەوتووە. 

ئەم دەزگایە ئێستا وەك سەرچاوەیەكی سەرەكی بۆ دابینكردنی بودجەی ڕێكخراوە جووەكان و پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی نێو خاكی قەوارەكە هەژمار دەكرێت.

یان كۆم كە لە كیێڤی پایتەختی ئۆكرانیا لە دایك بووە، یەكێكە لە دەوڵەمەندترین كەسایەتییەكانی بواری تەكنەلۆژیا. پێشتریش بڕی شەش ملیۆن دۆلاری بە ڕێكخراوی ڕاستڕەوی "ئێلعاد" بەخشیوە كە پاڵپشتی لە دروستكردنی ئۆردوگا جوولەكەنشینەكان لە قودسی ڕۆژهەڵات دەكات. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕووەكی گوڵی نیل هەڕەشە لە ڕووبارەكان و سامانی ئاوی عێراق دەكات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نزیکەى 50 كەس لە بیابانەكانی نەیجەر بەهۆی تینوێتییەوە خنکان

  • پێش 2 هەفتە

    گەشتیاران بۆ بینینی كۆچی پێچەوانەی ماسی دارەخ ڕوو لە پارێزگای وان دەكەن

  • پێش 2 هەفتە

    ئوستوڕالیا.. بۆ دووەمجار لە ماوەی هەفتەیەكدا، قرش گەشتیارێكی كوشت

  • پێش 3 هەفتە

    ئەڵمانیا بەرزترین تۆڕباینی با بونیاددەنێت و کارەباى هەشت هەزار ماڵ دەدات

  • پێش 3 هەفتە

    پێشبینی دەكرێت دانیشتوانی ئێران لە 2100 دا بۆ 30 ملیۆن كەس دابەزێت

  • 09/05/2026

    بەهۆی مۆبایلەوە مرۆڤ ساڵانە 120 هەزار وشە كەمتر دەدوێت

  • 09/05/2026

    دامەزرێنەری واتسئاپ 200 ملیۆن دۆلار بە نەخۆشخانەیەكی ئیسرائیل دەبەخشێت

سەرەتا