1 کاتژمێر پێش ئێستا
90 جار خوێنراوەتەوە
له ناكۆكییهكانی نێوان كوێت و عێراق؛ وڵاتانی كهنداو پشتیوانی له عێراق ناكهن
پهیام
بەهۆى نەخشەیەکی نوێی دەریاییەوە کە بەغداد بڵاوى کردووەتەوە و سنوورە ئاوییەکانى دەستنیشان کردووە، ناکۆکییەکی دیپلۆماسیی توند لەنێوان عێراق و کوەیت سەرى هەڵداوە و وڵاتانى کەنداویش پشتیوانیى کوەیت دەکەن.
چونکە بەپێی نەخشە نوێیەکە، بەغدا جەخت لەسەر فراوانکردنی دەسەڵاتی دەریایی خۆی دەکاتەوە لە باکووری کەنداوی عەرەبی، کە ناوچەیەکی هەستیارە بۆ گواستنەوەی نەوت و بازرگانیی نێودەوڵەتی.
لە کاردانەوەى نەخشەکەدا، وەزارەتی دەرەوەی کوەیت بە توندی ناڕەزایی دەربڕی، بڕیارەکەی بە "تاکلایەنە" ناوبرد وە ڕایگەیاند: یاداشتێکی ناڕەزایەتیی ڕادەستی باڵیۆزی عێراق کردووە و هۆشداری دەدات کە گۆڕینی ئەو دۆخەى لە سنوورە هاوبەشە دەریاییەکان هەیە، پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانە و کاریگەریی نەرێنیی لەسەر پەیوەندییە دووقۆڵییەکان دەبێت.
هاوکات ئەنجوومەنی هاریکاریی کەنداویش پشتیوانیی تەواوی خۆی بۆ کوەیت ڕاگەیاند و هەنگاوەکەى عێراقی بە پێشێلکارى ناو برد. هەروەها داوای هەڵوەشاندنەوەی نەخشەکەی لە عێراق کرد.
لە بەرانبەردا، فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاندووە، تۆمارکردنی نەخشەکە مافێکی سەروەریی عێراقە و ئامانجیان دەستدرێژیکردنە سەر خاک و ئاوی هیچ وڵاتێک نییە.
ڕەگ و ڕیشەی کێشەکە..... دەگەڕێتەوە بۆ بڕیارێکی ئەنجوومەنی ئاسایش لە ساڵی ١٩٩٣ کە سنووری نێوان عێراق و کوەیتی کێشا، بەڵام عێراق پێی وایە ئەو بڕیارە کاریگەریی لەسەر دەسەڵاتی دەریایى و پڕۆژەکانی وەک "بەندەری فاو" هەیە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە