2 کاتژمێر پێش ئێستا
108 جار خوێنراوەتەوە
هێشتا لایهنه شیعییهكان بڕیاری لابردنی نووری مالیكی ـیان نهداوه
پهیام
چوارچێوەی هەماهەنگی لە کۆبوونەوەیدا هیچ بڕیارێکى بۆ کشاندنەوەى نوری مالیکی نەدا، داوایش لە پارتی و یەکێتی دەکات پۆستی سەرۆککۆمار یەکلا بکەنەوە.
شەوى رابردوو چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەی ژمارە (٢٦٣)ی ئەنجامدا و دواتر ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە، لە کاتێکدا بەهۆی ڤیتۆی ئەمریکاوە لەسەر کاندید کردنی نووری مالیکی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران ناکۆکی کەوتووەتە نێوانیان، بەڵام لە ڕاگەیەندراوە فەرمییەکەیاندا ناوی مالیکی و کشاندنەوەی نەکراوە و تەنیا جەخت لە یەکڕیزی و پتەویی هاوپەیمانێتییەکەیان کردووەتەوە.
هاوکات چوارچێوە بۆ تێپەڕاندنی چەقبەستوویی سیاسی، بە فەرمی داوایان لە پارتی و یەکێتی کردووە کە بەپەلە پرسی سەرۆککۆمار یەکلا بکەنەوە بۆ پاراستنی شایستە نیشتمانی و دەستوورییەکان.
ئەم زانیاریانە لە کاتێکدایە کە ناکۆکیەکەی گەورە لە نێوان لایەنەکانی ناو چوارچێوە هەیە لەسەربەردەوام بوونی نوری مالیکی لە کاندیدی سەرۆکوەزیران بەهۆی ئەوەی ئەمریکا ڤیتۆی لەسەر هەیە و هەڕەشەی سەپاندنی سزای بەسەر عێراقدا کردووەى لە ئەگەری هەڵبژاردنەوەی وەک سەرۆکوەزیران، هاوکات تا ئێستا یەکێتی و پارتی لەسەر پرسی سەرۆککۆمار یەکلایی نەبوونەتەوە و هیچ ئاسۆیەکی ڕوونیش نییە بۆ ڕێککەوتن بەم زوانە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە