7 کاتژمێر پێش ئێستا 304 جار خوێنراوەتەوە

خەتیبزادە: ئەمریكا بە خەیاڵی ئیسڕائیلی گەورە پەلكێشی شەڕی دژ بە ئێران كراوە

پەیام 

سەعید خەتیبزادە جێگری وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند: ویلایەتە یەكگرتووەكان بە خەیاڵی ئیسڕائیلی گەورە پەلكێشی شەڕی دژ بە ئێران كراوە، هەموو وڵاتانیش ئەوە دەزانن.

لە وتەیەكیدا لە میانی كۆنگرەی (گفتوگۆی ڕایسینا 2026) لە نیودەلهی پایتەختی هند ئاماژەی بۆ جەنگی ئەمریكا و قەوارەی زایۆنی بۆ سەر وڵاتەكەی كرد و ڕایشیگەیاند: سوپای ئێران سنوورێك بۆ بوونی سەربازیی ئەمریكا لە ناوچەكە دادەنێت.

لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا، سەعید خەتیبزادە ئاماژەی بەوە دا، كە وڵاتەكەی شەڕی بوونی خۆی دەكات و ڕووبەڕووی هێرش و پەلامارێك بووەتەوە كە تێیدا بنەماكانی یاسای نێودەوڵەتی تێدا پێشێل دەكرێت.

لەبارەی لێدوانێكی سەرۆكی ئەمریكا تایبەت بە توانای دەستوەردانی لە هەڵبژاردنی سەركردایەتی نوێی ئێران، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوە دا كە ترەمپ تەنانەت ناتوانێت سەرۆكی شارەوانی نیویۆركیش دیاری بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە تۆڵەی بۆردومانی قوتابخانەكەدا، ئێران 22هەمین ڕێژنەی مووشەكیی ئاڕاستەی ئـیسرائیل کرد

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    مەترسیدارترین سیناریۆ بۆ ئـیسرائیل؛ شكست و لەقبوونی پێگەی ئەمریكایە لە ناوچەكە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    پزیشكیان: چەندین دەوڵەت دەستیان بە هەوڵی نێوەندگیری كردووە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەنجوومەنی كاتیی ڕێبەرایەتیی ئێران تاوتوێى هەڵبژاردنی ڕێبەری نوێ دەکات

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    خەتیبزادە: ئەمریكا بە خەیاڵی ئیسڕائیلی گەورە پەلكێشی شەڕی دژ بە ئێران كراوە

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    یەكێتی ئەورووپا و وڵاتانی كەنداو: تەنها بە دیپلۆماسی دەتوانرێت ناوچەکە ئارام بکرێتەوە

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: گەرووی هورمز دانەخراوە بەڵام بەهۆى ئەمریکاوە نائارامە

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: كەشتیی "ئەبراهام لینكۆڵن"مان ناچاركردووە هەزار كیلۆمەتر پاشەكشە بكات

سەرەتا