4 کاتژمێر پێش ئێستا 184 جار خوێنراوەتەوە

یەكێتی ئەورووپا و وڵاتانی كەنداو: تەنها بە دیپلۆماسی دەتوانرێت ناوچەکە ئارام بکرێتەوە

پەیام 

یەكێتی ئەوروپا و ئەنجومەنی هاریكاری كەنداو جەختیان لە چارەسەری دیپلۆماسی بۆ ململانێكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كردەوە، هاوكات مافی یاسایی وڵاتانی ناوچەكەیان بۆ بەرگری لە خۆیان بەرامبەر هێرشەكانی ئێران دووپات كردەوە.

یەكێتی ئەوروپا و ئەنجومەنی هاریكاری كەنداو لە بەیاننامەیەكی هاوبەشدا داوایان كرد ململانێكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ڕێگەی دیپلۆماسی و گفتوگۆوە چارەسەر بكرێن. 

هاوكات جەختیان لە پابەندیی خۆیان بە دۆزینەوەی ڕێگەچارەی ئاشتییانە بۆ قەیرانەكان كردەوە و ستایشی ڕۆڵی بونیاتنەرانەی سوڵتاننشینی عومانیان كرد لەم بوارەدا.

لە بەیاننامەكەدا هاتووە كە بەپێی ماددەی 51ی میساقی نەتەوە یەكگرتووەكان، وڵاتانی ئەنجومەنی هاریكاری كەنداوی مافی یاسایییان هەیە بۆ بەرگریی تاكەكەسی و بەكۆمەڵ لە خۆیان لە وەڵامی ئەو هێرشە چەكدارییانەی لەلایەن كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەكرێنە سەریان. 

ئەم پەرەسەندنانە و تێكچوونی دۆخی ئەمنی، ناوچەیەكی فراوانی گرتووەتەوە كە بریتین لە عێراق و ئیسرائیل، ئوردن، كوێت، بەحرەین، قەتەر، ئیمارات و عەرەبستانی سعوودی. 

لە كۆتایدا یەكێتی ئەوروپا و وڵاتانی كەنداوی كۆك بوون لەسەر ئەوەی كە تەنها دیپلۆماسی دەتوانێت ڕێگری لە فراوانبوونی زیاتری بازنەی شەڕ بكات و ئارامی بۆ ئەو ناوچانە بگێڕێتەوە كە زیانیان بەركەوتووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    یەكێتی ئەورووپا و وڵاتانی كەنداو: تەنها بە دیپلۆماسی دەتوانرێت ناوچەکە ئارام بکرێتەوە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: گەرووی هورمز دانەخراوە بەڵام بەهۆى ئەمریکاوە نائارامە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: كەشتیی "ئەبراهام لینكۆڵن"مان ناچاركردووە هەزار كیلۆمەتر پاشەكشە بكات

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    سعودیە و كوەیت و قەتەر بەرپەرچی ژمارەیەك مووشەك و درۆنی ئێرانیان دایەوە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران بە هەڕەشەی جەنگی درێژخایەن و چەكی نوێ وەڵامى ترەمپ دەداتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سی ئێن ئێن: ئێران په‌یامی ناردووه‌ و ئاماده‌ی گفتوگۆیه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دوانزه‌ ده‌وڵه‌ت له‌ هه‌وڵدان بۆ نێوه‌ندگیری و ڕاگرتنی جه‌نگ

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    قه‌ته‌ر: ئێران به‌ كردنه‌ ئامانجی وڵاتان هاوسه‌نگی ناوچه‌كه‌ تێك ده‌دات

سەرەتا