2 کاتژمێر پێش ئێستا 246 جار خوێنراوەتەوە

ئێران: كەشتیی "ئەبراهام لینكۆڵن"مان ناچاركردووە هەزار كیلۆمەتر پاشەكشە بكات

پەیام 

بارەگای ناوەندی خاتەم ئەنبیا ڕایگەیاند لە ڕێگەی درۆنەوە هێرشیان كردووەتە سەر كەشتیی فڕۆكەهەڵگری ئەمریكی "ئەبراهام لینكۆڵن" و ناچاریان كردووە هەزار كیلۆمەتر پاشەكشە بكات.

بارەگای ناوەندی خاتەم ئەنبیای سەر بە سوپای پاسداران ڕایگەیاند، كەشتیی فڕۆكەهەڵگری ئەمریكی "ئەبراهام لینكۆڵن" لەلایەن درۆنەكانی هێزی دەریایی سوپای پاسدارانەوە كراوەتە ئامانج و پێكراوە. 

ئەم كەشتییە جەنگییە لە دووری 340 كیلۆمەتر لە سنوورە دەریاییەكانی ئێران لە دەریای عومان جێگیر بوو بە مەبەستی سەپاندنی هەژموونی بەسەر ئاوەكاندا، بەڵام دوای هێرشی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكان بە خێرایی لە ناوچەكە ونبووە و زیاتر لە هەزار كیلۆمەتر پاشەكشەی كردووە و لە سنوورەكان دووركەوتووەتەوە.

لە لایەكی ترەوە، نوێنەرایەتی ئێران لە ڕاگەیەندراوێكدا جەختی كردەوە كە داخستنی گەرووی هورمز ڕاست نییە و ئەو دەنگۆیانە بێ بنەمان.

 تاران ڕایگەیاندووە كە وەك هەمیشە پابەندە بە یاسا نێودەوڵەتییەكان و پاراستنی ئازادیی گەشتە دەریاییەكان لە ناوچەكەدا. 

ئێران ئاماژەی بەوەش كردووە، كە ڕەفتارەكانی ئەمریكا هۆكاری سەرەكین بۆ شڵەژانی بارودۆخی ئەمنی و خستنە مەترسیی سەلامەتیی كەشتیوانی لە ئاوە نێودەوڵەتییەكاندا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    یەكێتی ئەورووپا و وڵاتانی كەنداو: تەنها بە دیپلۆماسی دەتوانرێت ناوچەکە ئارام بکرێتەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: گەرووی هورمز دانەخراوە بەڵام بەهۆى ئەمریکاوە نائارامە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: كەشتیی "ئەبراهام لینكۆڵن"مان ناچاركردووە هەزار كیلۆمەتر پاشەكشە بكات

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    سعودیە و كوەیت و قەتەر بەرپەرچی ژمارەیەك مووشەك و درۆنی ئێرانیان دایەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران بە هەڕەشەی جەنگی درێژخایەن و چەكی نوێ وەڵامى ترەمپ دەداتەوە

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    سی ئێن ئێن: ئێران په‌یامی ناردووه‌ و ئاماده‌ی گفتوگۆیه‌

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    دوانزه‌ ده‌وڵه‌ت له‌ هه‌وڵدان بۆ نێوه‌ندگیری و ڕاگرتنی جه‌نگ

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    قه‌ته‌ر: ئێران به‌ كردنه‌ ئامانجی وڵاتان هاوسه‌نگی ناوچه‌كه‌ تێك ده‌دات

سەرەتا