3 کاتژمێر پێش ئێستا 150 جار خوێنراوەتەوە

ئێران: گەرووی هورمز دانەخراوە بەڵام بەهۆى ئەمریکاوە نائارامە

پەیام 

سوپای ئێران ڕەتی دەكاتەوە گەرووی هورمز داخرابێت، بەڵام بەهۆی ئەمریكاوە بە نائارامی دەزانێت، هۆشداریی بەكارهێنانی چەكی نوێ و جەنگی درێژخایەنیش دژی قەوارەی زایۆنی و ئەمریكا دەدات.

ئەمڕۆ، هەینی، وتەبێژی سوپای ئێران "ئەرتەش" ڕەتی كردەوە گەرووی هورمز بە ڕووی هاتوچۆی دەریاییدا داخرابێت و وتی: گەرووەكە دانەخراوە، بەڵام بەهۆی "دنەدانی ئەمریكاوە" بووەتە شوێنێكی نائارام. 

وتەبێژی ئەرتەش هەروەها ڕایگەیاند كە وڵاتەكەی چووەتە نێو جەنگێكەوە، كە نەیویستووە و هۆشدارییشی دایە دوژمن، كە لە ئەگەری هەر هەڵەیەكدا زیانی گەورە دەبینێت، دڵنیایی دایە وڵاتانی دراوسێیش كە هێرشكردنە سەر بنكەكانی ئەمریكا بە واتای دژایەتی ئەوان نایەت.

وتەبێژەكەی ئەرتەش دووپاتی كردەوە، كە "چەكی نوێیان" بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دەستدرێژییەكانی قەوارەی زایۆنی و ئەمریكا ئامادە كردووە و هێزەكانیان بۆ جەنگێكی درێژخایەن ئامادەن.

هەروەها ڕایگەیاند: بەرگریی ئاسمانی پاسداران درۆنێكی قەوارەی زایۆنییان تێكشكاندووە، كە ویستوویەتی ناوچەكانی ئەسفەهان بكاتە ئامانج.

ئەو وتانە لە كاتێكدایە كە دووی ئەم مانگە ئیبراهیم جەباری ڕاوێژكاری فەرماندەی سوپای پاسداران داخرانی تەواوەتیی گەرووی هورمزی ڕاگەیاندبوو و هۆشداریشی دا بوو كە ئێران هەر كەشتییەك بە ئامانج دەگرێت كە هەوڵی تێپەڕین بدات. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    یەكێتی ئەورووپا و وڵاتانی كەنداو: تەنها بە دیپلۆماسی دەتوانرێت ناوچەکە ئارام بکرێتەوە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: گەرووی هورمز دانەخراوە بەڵام بەهۆى ئەمریکاوە نائارامە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: كەشتیی "ئەبراهام لینكۆڵن"مان ناچاركردووە هەزار كیلۆمەتر پاشەكشە بكات

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    سعودیە و كوەیت و قەتەر بەرپەرچی ژمارەیەك مووشەك و درۆنی ئێرانیان دایەوە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران بە هەڕەشەی جەنگی درێژخایەن و چەكی نوێ وەڵامى ترەمپ دەداتەوە

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    سی ئێن ئێن: ئێران په‌یامی ناردووه‌ و ئاماده‌ی گفتوگۆیه‌

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    دوانزه‌ ده‌وڵه‌ت له‌ هه‌وڵدان بۆ نێوه‌ندگیری و ڕاگرتنی جه‌نگ

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    قه‌ته‌ر: ئێران به‌ كردنه‌ ئامانجی وڵاتان هاوسه‌نگی ناوچه‌كه‌ تێك ده‌دات

سەرەتا