7 کاتژمێر پێش ئێستا 316 جار خوێنراوەتەوە

پزیشكیان: چەندین دەوڵەت دەستیان بە هەوڵی نێوەندگیری كردووە

پەیام 

ئەمڕۆ هەینی، مەسعوود پزیشكیان، سەرۆككۆماری ئێران، ئاشكرای كرد "چەندین دەوڵەت بۆ هێوركردنەوەی دۆخەكە دەستیان بە هەوڵی نێوەندگیری كردووە".

پزیشكیان لە هەژماری فەڕمی خۆی لە پلاتفۆرمی ئێكس،  نووسیویەتی: "هەڵوێستی ئێمە ڕوونە؛ ئێمە پابەندین بە كاركردن بۆ بەدیهێنانی ئاشتییەكی بەردەوام لە ناوچەكەدا، بەڵام لەهەمانكاتدا لە بەرگریكردن لە كەرامەت و سەروەریی وڵاتەكەماندا هیچ دوودڵ نابین".

سەرۆككۆماری ئێران نووسیویشیەتی: هەر نێوەندگیرییەكی ڕاستەقینە دەبێت سەرەتا ئاڕاستەی ئەو لایەنانە بكرێت كە ئاگری ئەم قەیرانەیان هەڵگیرساندووە و بێڕێزییان بەرانبەر گەلی ئێران كردووە. 

ئەم لێدوانانە لە كاتێكدایە كە هێرشە یەك لە دوای یەكەكان لەنێوان ئێران و هاوپەیمانێتی (ئەمریكا و قەوارەی زایۆنی) بەردەوامە و تاران هەردوو لایەن تۆمەتبار دەكات بەوەی هێرشەكانیان بۆ سەر ئامانجە مەدەنییەكان و ژێرخانە خزمەتگوزارییەكان فراوان كردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە تۆڵەی بۆردومانی قوتابخانەكەدا، ئێران 22هەمین ڕێژنەی مووشەكیی ئاڕاستەی ئـیسرائیل کرد

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    مەترسیدارترین سیناریۆ بۆ ئـیسرائیل؛ شكست و لەقبوونی پێگەی ئەمریكایە لە ناوچەكە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    پزیشكیان: چەندین دەوڵەت دەستیان بە هەوڵی نێوەندگیری كردووە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەنجوومەنی كاتیی ڕێبەرایەتیی ئێران تاوتوێى هەڵبژاردنی ڕێبەری نوێ دەکات

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    خەتیبزادە: ئەمریكا بە خەیاڵی ئیسڕائیلی گەورە پەلكێشی شەڕی دژ بە ئێران كراوە

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    یەكێتی ئەورووپا و وڵاتانی كەنداو: تەنها بە دیپلۆماسی دەتوانرێت ناوچەکە ئارام بکرێتەوە

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: گەرووی هورمز دانەخراوە بەڵام بەهۆى ئەمریکاوە نائارامە

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: كەشتیی "ئەبراهام لینكۆڵن"مان ناچاركردووە هەزار كیلۆمەتر پاشەكشە بكات

سەرەتا