6 کاتژمێر پێش ئێستا 518 جار خوێنراوەتەوە

لە تۆڵەی بۆردومانی قوتابخانەكەدا، ئێران 22هەمین ڕێژنەی مووشەكیی ئاڕاستەی ئـیسرائیل کرد

پەیام 

لە تۆڵەی كۆمەڵكوژیی قوتابخانەكەی میناب، ئێران ڕێژنەی 22هەمی مووشەكبارانەكانی بۆ سەر خاكی قەوارەی زایۆنی و پێكانی بەشێك لە ئامانجەكانی ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیەنراوی ژمارە 23یدا، پەیوەندییە گشتییەكانی سوپای پاسداران  ئەمڕۆ هەینی، هەڵدانی 22هەمین ڕێژنەی مووشەكی لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی (وەعدەی سادق4) ڕاگەیاند.

سوپای پاسداران ڕایگەیاند: دواهەمین ڕێژنەی مووشەكی هەڵدانی ژمارەیەك مووشەكی نەوەی نوێی بۆ سەر ئامانجەكانی ئەمریكا و قەوارەی زایۆنی لەخۆ گرتووە و بنكەی ئاسمانیی زەفرەش بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و مووشەكی ورد بەئامانج گیراوە و ڕاداری ئاگاداركردنەوەی پێشوەختە لە هەمان بنكە، هەروەها وەرشەی چاككردنەوەی درۆنی ئێم كیو ناین و فڕۆكەی هەواڵگری یو توو، تێكوپێك دراوە.

سوپای پاسداران ڕایشیگەیاند: لە هێرشەكەدا هاوتەریب لەگەڵ مووشەكی بالیستی، مووشەكەكانی خەیبەر و فەتاح، مووشەكی خوڕەمشەهر4 بە كڵاوەی دوو تۆنییەوە و بە خێرایی 14 ماخ ئاڕاستەی ئامانجەكانیان كراون.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە ڕێژنە مووشەكییە نوێیەكە بۆ سەر بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا و قەوراەی زایۆنی لە تۆڵەی بۆردومانی قوتابخانەكەی پارێزگای هورمزگانە كە تێیدا نزیكەی 200 قوتابی كچ و مامۆستا و كارمەند گیانیان لەدەست دا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە تۆڵەی بۆردومانی قوتابخانەكەدا، ئێران 22هەمین ڕێژنەی مووشەكیی ئاڕاستەی ئـیسرائیل کرد

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    مەترسیدارترین سیناریۆ بۆ ئـیسرائیل؛ شكست و لەقبوونی پێگەی ئەمریكایە لە ناوچەكە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    پزیشكیان: چەندین دەوڵەت دەستیان بە هەوڵی نێوەندگیری كردووە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەنجوومەنی كاتیی ڕێبەرایەتیی ئێران تاوتوێى هەڵبژاردنی ڕێبەری نوێ دەکات

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    خەتیبزادە: ئەمریكا بە خەیاڵی ئیسڕائیلی گەورە پەلكێشی شەڕی دژ بە ئێران كراوە

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    یەكێتی ئەورووپا و وڵاتانی كەنداو: تەنها بە دیپلۆماسی دەتوانرێت ناوچەکە ئارام بکرێتەوە

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: گەرووی هورمز دانەخراوە بەڵام بەهۆى ئەمریکاوە نائارامە

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: كەشتیی "ئەبراهام لینكۆڵن"مان ناچاركردووە هەزار كیلۆمەتر پاشەكشە بكات

سەرەتا