2 کاتژمێر پێش ئێستا 286 جار خوێنراوەتەوە

ئاكسیۆس: پێشمەرگە ڕێگری لە هێرشکردنە سەر خاكی ئێران کردووە

پەیام 

ماڵپەڕی (ئاكسیۆس)ى ئەمریکى لە زاری بەرپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە گواستوویەتییەوە "هێزەكانی پێشمەرگە ڕێگرییان لە گروپە چەكدارە كوردییەكانی ئێران كردووە كە هێرش بكەنە سەر خاكی ئێران".

ئەو ماڵپەڕە ئەمریکییە لە ڕاپۆرتێکیدا باسى لەوەشکردووە، ئەو بەرپرسە جەختی كردووەتەوە، كە سەركردە كوردەكانی عێراق بڕیاریان داوە لەم جەنگەدا بێلایەن بمێننەوە و نەبنە لایەنێك لە ململانێكان.

لەگەڵئەوەشدا هێرشە درۆنییەكان بۆ سەر هەرێمی كوردستان بەردەوامن و ئەمڕۆش فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان لە شاری سلێمانی كەوتە خوارەوە. 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ بارەگای خاتەمولئەمنبیا بڵاوی كردەوە كە بارەگایەكی هێزە كوردییە دژەبەرەكانی وڵاتەكەی لە سنووری هەرێمی كوردستان خاپوور كردووە.

سەرچاوە ئەمنییەكانیش لە هەرێمی كوردستان ڕایانگەیاند: درۆنێك لە نزیك سەربازگەیەكی هێزەكانی پێشمەرگە لە پارێزگای سلێمانی كەوتووەتە خوارەوە، بەڵام هیچ زیانێكی گیانی لێ نەكەوتووەتەوە.

لای خۆیانەوە سریەكانی ئەولیائوددەم كە هێزێكی بەرەی مقاوەمەی عێراقییە بەرپرسیارێتی لە هێرشەكەی سەر سلێمانی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوە كردوە لە تۆڵەی تیرۆری خامنەیی ئەنجامیان داوە، ئەوەیشی ئاشكرا كرد كە هێرشەكە لە ڕێگەی درۆنەوە بووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاكسیۆس: پێشمەرگە ڕێگری لە هێرشکردنە سەر خاكی ئێران کردووە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    بافڵ تاڵەبانی: پێشمەرگە ڕێگری لە هەر هێرشێكی چەكداری بۆ سەر ئێران دەكات

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەشناسیی هەرێم: لەناو شارەکان باران و لە ناوچە سنووریەکان بەفرێکى کەم دەبارێت

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    پارتێكی دژبەری ئێران داوا لە دەسەڵاتی هەرێم دەكات لە هەر جوڵەیەكیان نەبنە بەربەست

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزارەتى پەروەردە و خوێندنی باڵا: لە 8 تا 23ى ئەم مانگە پشوو دەبێت

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    هاووڵاتیان: خێروبێری ڕاپەڕین بۆ بەرپرسان بووە و قەیرانەكان بۆ خەڵكی ڕاپەڕیو

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: هێز بێتە نێو وڵاتەکەمان، دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان دەکەینە ئامانج

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ هانى کورد دەدات بۆ ئەنجامدانى هێرشى زەمینى بۆ سەر ئێران

سەرەتا