2 کاتژمێر پێش ئێستا
106 جار خوێنراوەتەوە
راوێژکارێکى حکومەتى ئێران دەنگۆی برینداربوونی موجتەبا خامنەیی ڕەتدەکاتەوە
پەیام
یوسف پزیشکیان، کوڕی سەرۆککۆماری ئێران، هەواڵی تەندروستیی موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری نوێی وڵاتەکەی ڕاگەیاند و ئەو دەنگۆیانەی ڕەت کردەوە کە باس لە برینداربوونی ناوبراو دەکەن لە میانی جەنگی بەردەوام لەگەڵ سوپای قەوارەی زایۆنی و ئەمریکا.
لە نوێترین پێشهاتدا سەبارەت بە دۆخی تەندروستیی باڵاترین دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی، یوسف پزیشکیان، کوڕی سەرۆککۆماری ئێران و ڕاوێژکاری حکوومەت، لە ڕێگەی کەناڵی فەرمیی خۆی لە تێلیگرام ڕایگەیاند کە موجتەبا خامنەیی لە بارودۆخێکی باشدایە. ئەم لێدوانە دوای بڵاوبوونەوەی زنجیرەیەک ڕاپۆرت هات کە ئاماژەیان بەوە دەدا ڕێبەرە نوێیەکە لە پێکدادانە سەربازییەکانی ئەم دواییەی وڵاتەکەی بەرامبەر بە قەوارەی قەوارەی زایۆنی بریندار بووە.
پزیشکیان ئاماژەی بەوە کردووە کە بۆ دڵنیابوونەوە لە ڕاستی و دروستیی دەنگۆکان، پەیوەندیی بە چەندین سەرچاوەی ئاگادار و خاوەن پێوەندیی فراوانەوە کردووە. ناوبراو جەختی کردەوە کە بەپێی زانیارییە باوەڕپێکراوەکانی ئەو سەرچاوانە، موجتەبا خامنەیی «تەندروستە» و هیچ کام لەو هەواڵانەی باس لە برینداربوونی دەکەن ڕاست نین.
ئەم پێشهاتانە لە کاتێکدایە کە موجتەبا خامنەیی وەک جێگرەوەی باوکی، عەلی خامنەیی، بۆ پۆستی ڕێبەری باڵا هەڵبژێردرا. شایانی باسە عەلی خامنەیی لە یەکەم ڕۆژی هەڵگیرسانی جەنگدا لە ڕێکەوتی ٢٨ی شوباتی ڕابردوو کوژرا؛ ئەمەش گۆڕانکارییەکی گەورە بوو لە هەرەمی دەسەڵاتی ئێراندا و وای کرد تیشکەکان زیاتر بچنە سەر کەسایەتی و جێگرەوەکەی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە