11/03/2026 232 جار خوێنراوەتەوە

حکوومەتی عێراق هەوڵەکانی بۆ ده‌ربازكردنی هاووڵاتییانی لە لوبنان چڕ دەکاتەوە

په‌یام

بەهۆی تێکچوونی دۆخی ئاسایش و هێرشەکانی سوپای زایۆنی، حکوومەتی عێراق ژوورێکی ئۆپراسیۆنی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی ئەو هاووڵاتییە گیرخواردووانەی ناو لوبنان و وڵاتانی ناوچەکە پێک دەهێنێت و ڕێڕەوی ئارامیان بۆ دابین دەکات.

لە دوای پەرەسەندنی گرژییە سەربازییەکان و پەککەوتنی گەشتە ئاسمانییەکان، حکوومەتی عێراق جووڵەیەکی دیپلۆماسی و مرۆیی فراوانی دەست پێ کردووە بە مەبەستی پاراستن و گەڕاندنەوەی ئەو هاووڵاتییانەی کە لە چەند وڵاتێکی ناوچەکە و بەتایبەتی لوبنان گیریان خواردووە. ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت کە هەڕەشەکانی قەوارەی زایۆنی مەترسییەکی زۆریان لەسەر ژیانی مەدەنییەکان دروست کردووە، بۆیە وەزارەتی دەرەوە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ لە هەماهەنگیی بەردەوامدایە بۆ دۆزینەوەی ڕێڕەوی وشکانی و ئاسمانیی ئارام بۆ گواستنەوەیان.

محەممەد حوسێن بەحرولعلووم، بریکاری وەزارەتی دەرەوە بۆ پێوەندییە دووقۆڵییەکان، ڕایگەیاند کە ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری داوە «شانەی قەیرانی نیشتمانی» لە بارەگای وەزارەتی دەرەوە پێک بهێنێت. ئەم شانەیە بە شێوەیەکی هەمیشەیی لە کۆبوونەوەدا دەبێت بۆ چاودێریکردنی وردی دۆخەکە و هەماهەنگیی ڕاستەوخۆ لەگەڵ نێردە دیپلۆماسییەکان، ئەمەش بە ئامانجی خێراکردنی وەڵامدانەوەی حاڵەتە مرۆییەکان و دابینکردنی پێداویستییەکانی ئەو عێراقییانەی کە بەهۆی کردەوە سەربازییەکانی سوپای زایۆنییەوە زیانمەند بوون.

 بریکاری وەزارەتی دەرەوە بۆ پێوەندییە دووقۆڵییەکان راشیگه‌یاندووه‌،  چاوەڕوان دەکرێت لە ڕۆژانی داهاتوودا، بەپێی ئەو ئامارانەی کە لای شانەی قەیرانەکان تۆمار کراون، کاروانی نوێی گەڕاندنەوەی هاووڵاتییان بەڕێ بکەوێت، ئەمەش وەک وەڵامێکی خێرا بۆ ئەو تەحەددییە ئه‌منییانه‌ی کە بەهۆی هێرشەکانی قەوارەی زایۆنییەوە بۆ سەر لوبنان و ناوچەکە هاتوونەتە ئاراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا عه‌لی زه‌یدی په‌سه‌ند كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    عه‌لی زه‌یدی؛ كاندید ڕاسته‌قینه‌، یان مانۆڕی سیاسیی مالیكی و سودانی

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    عەلی زەیدی: حکوومەتێک پێکدەهێنین کە وەڵامدەری خواستی ھاووڵاتییان بێت

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    سەدر فەرمانی کرد فەرماندەکانی سەرایا سەلام لە کەربەلا بگۆڕدرێن

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    بۆ شەشەم جار کۆبوونەوەى شیعەکان بۆ یەكلاكردنەوەی پاڵێوراوی سەرۆكوەزیران دواخرایەوە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    یەكەمین كاروانی حاجیانی عێراق لە ڕێگەی وشكانییەوە بەرەو سعودیە بەڕێ كەوت

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق وەرگرتنی خێزانەكانی نێو كامپی هۆلی بە فەرمی ڕاگرت

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    جارێکى دیکە چوارچێوەی هەماهەنگی نەیتوانى کاندیدى سەرۆکوەزیران یەکلابکاتەوە

سەرەتا