2 کاتژمێر پێش ئێستا
140 جار خوێنراوەتەوە
تاران هه‌ڕه‌شه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی توند ده‌كات و داوای هاوكاری له وڵاتانی ناوچه‌كه ده‌كات
وته‌بێژی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران ڕایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی وه‌ڵامێكی توندی هێرشه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مریكا و سوپای زایۆنی بۆ سه‌ر ناوچه نیشته‌جێبووه‌كان ده‌داته‌وه و داوای دیاریكردنی مۆڵگه‌كانیان ده‌كات بۆ پاراستنی گیانی مه‌دەنییه‌كان.
له نوێترین پێشهاتی سه‌ربازیی ناوچه‌كه‌دا، هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران له ڕێگه‌ی ماڵپه‌ڕی "دیفا پرێس"ی سه‌ر به سوپای وڵاته‌كه‌وه، به فه‌رمی هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یان له‌و هێرشانه كرد كه له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی ئه‌مریكی و قه‌واره‌ی زایۆنییه‌وه كراونه‌ته سه‌ر چه‌ندین ناوچه‌ی نیشته‌جێبوونی سڤیل. ئه‌م هه‌ڵوێسته دوای ئه‌وه دێت كه تاران ئه‌و لایه‌نانه تۆمه‌تبار ده‌كات به‌وه‌ی به ئه‌نقه‌ست ناوچه مه‌ده‌نییه‌كانیان كردووه‌ته ئامانج و زیانی گه‌وره‌یان به ژێرخانی مرۆیی گه‌یاندووه.
له لایه‌كی دیكه‌وه، ئه‌بولفه‌زڵ شكارچی، وته‌بێژی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران، په‌یامێكی ڕاسته‌وخۆی ئاراسته‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه و جیهانی ئیسلامی كرد و داوای لێ‌كردن هاوكار بن له ده‌ستنیشانكردنی وردی شوێنی حه‌وانه‌وه و مۆڵگه‌كانی سوپای ئه‌مریكا و هێزه‌كانی قه‌واره‌ی زایۆنی. ئه‌م داواكارییه به مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ری و وردی وه‌ڵامدانه‌وه سه‌ربازییه‌كانی ئێرانه، تا بتوانن به وردی ئه‌و هێزانه بكه‌نه ئامانج و دوور بكه‌ونه‌وه له زیانگه‌یاندن به خه‌ڵكی بێ‌تاوان.
هه‌روه‌ها شكارچی ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئه‌مریكا و قه‌واره‌ی زایۆنی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی وه‌ك "قه‌ڵغانی مرۆیی" به‌كارده‌هێنن بۆ پاراستنی سه‌ربازه‌كانیان، ئه‌مه‌ش وای كردووه تاران پێ‌داگر بێت له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازیی پڕ له زانیاریی هه‌واڵگری.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە