2 کاتژمێر پێش ئێستا 153 جار خوێنراوەتەوە

ئێران: لە هێرشێکى نوێماندا زیانی گیانی و مادییمان بە دوژمنەكانمان گەیاندووە

پەیام 

سوپای پاسداران ڕێژنەیەكی دیكەی مووشەكی ئاڕاستەی قەوارەی زایۆنی و بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا كرد و زیانی گیانی و مادیی لە دوژمنەكانی دا.

سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند كە لە چوارچێوەی ڕێژنەی 44ی هێرشەكانیدا، چەندین ئامانجیان لە قودسی ڕۆژئاوا، تەلئەبیب و ئیلات لە ناو جەرگەی قەوارەی زایۆنی پێكاوە و مووشەكەكانی خوڕەمەشهەر، خەیبەر شكێن، فەتاح، عیماد و قەدر و درۆنی پیشكەوتوویان بەكار هێناوە.

هاوكات سوپای پاسداران ئاشكرای كرد كە بنكەی "موەفەق سلتی" و چەند بنكەیەكی سەربازیی ئەمریكایان لە مەنامە و هەولێر بە مووشەك و درۆن بۆردومان كردووە.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، بەرگریی ئاسمانیی "بەرەی بەرگری" فڕۆكەیەكی سووتەمەنی ئەمریكایان خستووەتە خوارەوە و شەش سەرباز تێیدا كوژراون. 

سوپای پاسداران هۆشدارییەكی توندیشی ئاراستەی هێزەكانی ئەمریكا كرد و ڕایگەیاند؛ دەبێت بە خێرایی ناوچەكە چۆڵ بكەن، ئەگەرنا لە هەر شوێنێك بن، چ لە هۆتێل یان حەشارگەكان، دەبنە ئامانج و دەیاننێژین.

لەلایەكی دیكەوە، میدیاكانی قەوارەی زایۆنی بڵاویان كردەوە، بەهۆی كەوتنەخوارەوەی تەنیا یەك مووشەك لە ناوچەی جەلیل لە باكووری قەوارەكە، 80 زایۆنی بریندار بوون و زیانێكی زۆر بە 300 یەكەی نیشتەجێبوون گەیشتووە، وەزارەتی تەندروستی قەوارەكەیش ئامارێكی بڵاو كردووەتەوە و ڕایگەیاندووە كە تا ئێستا دوو هەزار و 975 كەس لە سەرەتای جەنگەكەوە بریندار بوون كە 85 كەسیان هیشتا لەژێر چاودێری پزیشكیدان و چارەسەر وەردەگرن.

هاوتەریب لەگەڵ ئەمانەیشدا هەریەك سعودیە و ئیمارات بەرپەرچدانەوەی چەندین هێرشی ئاسمانی لە ئاسمانی وڵاتەكانیان ڕاگەیاند كە بەرژەوەندی و بنكە سەربازییەكانی ئەمریكایان بە ئامانج دەگرت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: لە هێرشێکى نوێماندا زیانی گیانی و مادییمان بە دوژمنەكانمان گەیاندووە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە 14هەمین ڕۆژی شەڕدا، ئێران لە ژێر بۆردومانی تونددا ڕۆژی كردەوە

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕاگرتنی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كان وڵاتێكی دیكه‌شی گرته‌وه‌

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    تڕه‌مپ له‌ تازه‌ترین لێدوانیدا ئاماژه‌ به‌ به‌رده‌وامبوونی جه‌نگ ده‌كات

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەحرێن: بەرپەرچی ١١٢ ھێرشی مووشەکی و ١٨٦ ھێرشی دڕۆنییمان داوەتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرتە هەواڵگیرییەکانی ئەمریکا: دەسەڵاتی ئێران سەقامگیرە و مەترسی ڕووخانی لەسەر نییە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لایەنێکى جەنگەکە ئامارى فەرمی بریندارەکانى ڕاگەیاند

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    واشنتن پڕۆسەی گواستنەوەی هەزاران هاووڵاتی خۆی لە ناوچەکە ڕادەگەیەنێت

سەرەتا