1 کاتژمێر پێش ئێستا
83 جار خوێنراوەتەوە
تاران.. ڕۆژی جیهانی قودس بە ڕێپێوان یادكرایەوە و ناوچەیەکى نزیک لە ڕێپێوانەکە بە ئامانج گیرا
پەیام
بە بەشداریی بەرپرسانی باڵا، ڕۆژی جیهانی قودس لە تاران بە ڕیپێوانی جەماوەری یاد كرایەوە و قەوارەی زایۆنیش ناوچەیەكی نزیك ڕێپێوانەكەی بە ئامانج گرت.
سەرلەبەریانی ئەمڕۆ لە تارانی پایتەختی ئێران، ژمارەیەكی بەرچاو لە چین و توێژە جیاوازەكانی كۆمەڵگەی ئێرانی لە كەشێكی باراناوی و سارددا، ڕژانە سەر شەقامەكان و یادی ڕۆژی جیهانیی قودسیان بەرز ڕاگرت كە لە ساڵی 1979 لەلایەن ڕێبەری پێشووتری وڵاتەكەوە ئایەتوڵڵا خومەینییەوە وەك پشتیوانییەك لە دۆزی فەڵەستین دیاری كراوە.
بەشداربووانی ڕێپێوانەكە وێنەی عەلی خامنەیی ڕێبەری تیرۆركراوی وڵاتەكە و ئاڵاكانی ئێران و فەڵەستنییان بە دروشتمەكانی مردن بۆ ئەمریكا و ئیسرائیل بەرز كردەوە و جەنگە سەپێنراوەكانی سەر وڵاتەكەیان سەركۆنە كرد و بەیعەتیشیان بە موجتەبا خامنەیی ڕێبەری نوێی وڵاتەكە دا و جەختیان لە تۆڵەكردنەوەی خوێنی قوتابییەكانی قەتابخانەكەی میناب كردەوە.
هاوكات لەگەڵ بەڕێوەچوونی ڕێپێوانەكە دەنگی تەقینەوەی بۆردومانەكانی قەوارەی زایۆنی ناوچەكەی هەژاند و بەهۆیەوە ژنێك گیانی لەدەست دا، بەڵام بەشداربووان بە درشمی ئەڵاهوئەكبەر پێكەوەیی وەڵامیان دایەوە و شوێنەكەیان چۆڵ نەكرد.
هاوكات لەگەڵ هاووڵاتیانی خۆیاندا چەندین بەرپرسی باڵای وڵاتەكە لە سەر ئاستی سیاسی و حكومی و سەربازی بەشداری ڕێپێوانەكەیان كرد، لە نێویاندا عەلی لاریجانی ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران و لە لێدوانێكیدا هیرشی سەر ڕێپێوانەكەی بە بێتوانایی و ترسی داگیركەر وەسف كرد و جەختی لە زیادبوونی ئیرادەی گەلەكەی بەرانبەر فشارەكان كردەوە.
وتیشی كێشەی ترەمپ ئەوەیە كە ناتوانێت ئەوە قبوڵ بكات كە گەلی ئێران گەلێكی بەهێز و خاوەن ئیرادەیە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە