1 کاتژمێر پێش ئێستا
159 جار خوێنراوەتەوە
ئەمریكا گیانلەدەستدانی چوار ئەندامی تیمی ئەو فڕۆكەی ڕاگەیاند كە لە عێراق كەوتەخوارەوە
پەیام
سوپای ئەمریكا گیانلەدەستدانی چوار ئەندامی تیمی ئەو فڕۆكەی ڕاگەیاند كە لە عێراق كەوتە خوارەوە، چارەنووسی دوانی دیكەشیان نادیارە.
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا (سێنتكۆم) ڕایگەیاند، گیانلەدەستدانی "چوار كەس لە كۆی شەش ئەندامی تیمی فڕۆكەكە پشتڕاست كراوەتەوە و، هەوڵەكانی ڕزگاركردن بەردەوامن".
سێنتكۆم جەخت دەكاتەوە كە "كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەكە بەهۆی تەقەی دوژمنكارانە یان بەئامانجگرتنی هەڵەی هێزە دۆستەكانەوە نەبووە". دەشڵێت "ناسنامەی سەربازەكان ئاشكرا ناكرێت، تاوەكو 24 كاتژمێر دوای ئاگاداركردنەوەی كەسوكارە پلەیەكەكانیان".
دوێنێ پێنجشەممە 12-03-2026، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەیەكی سووتەمەنیهەڵگری لە جۆری KC-135?ـی لە ڕۆژئاوای عێراق ڕاگەیاند. هێشتا هۆكاری كەوتنەخوارەوەكەی ئاشكرا نەكردووە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەرەی موقاوەی ئیسلامی لە عێراق، بەرپرسیارێتیی خۆی لە خستنەخوارەوەی فڕۆكەكە ڕاگەیاند و دەڵێت "لەلایەن موجاهیدەكانمانەوە بە چەكی گونجاو كراوەتە ئامانج".
بەرەی موقاوەمە بانگەشەی ئەوەش دەكات كە فڕۆكەیەكی دیكەی هاوشێوەیان بەئامانج گرتووە و بە ناچاری لە یەكێك لە بنكەكان نیشتووەتەوە. وێنەی فڕۆكەیەكی لەو جۆرە لە میدیاكان بڵاو كراوەتەوە كە زیانی بەرکەوتووە و لە ئیسرائیل نیشتووەتەوە، بەڵام سوپای ئەمریكا هیچ زانیارییەكی لەوشێوەیەی پشتڕاست نەكردووەتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە