1 کاتژمێر پێش ئێستا 90 جار خوێنراوەتەوە

ئێران: هەر كەشتییەك مۆڵەتمان لێ وەربگرێت ڕێگای پێ دەدەین لە گەرووی هورمزەوە تێبپەڕێت

پەیام 

لەبارەی داخستنی گەرووی هورمزەوە تاران دەڵێت هەر كەشتییەك مۆڵەت لە هێزی دەریایی ئێران وەربگرێت ڕێگای پێ دەدەن لە گەرووی هورمزەوە تێبپەڕێت.

ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ئەو ناسەقامگیرییەی كە ئەمریكا و قەوارەی زایۆنی لە ناوچەكەدا دروستیان كردووە كاریگەریی لەسەر جووڵەی كەشتییەكان داناوە، بۆیە بۆ پاراستنی ئاسایشی دەریاوانی، پێویستە هەماهەنگی لەگەڵ ئێران بكرێت.

هاوكات مەجید تەخت ڕەوانچی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی ئەو تۆمەتانەی ئەمریكای ڕەت كردەوە كە گوایە تاران گەرووی هورمزی مینڕێژ كردووە ڕایگەیاند: ئەو دەنگۆیانە "بێ بنەما و ناڕاست"ن.

ڕەوانچی ئاشكرای كرد، لە ئێستادا چەندین وڵات بە فەرمی داوای مۆڵەتیان لە هێزە دەریاییەكانی ئێران كردووە بۆ ئەوەی كەشتییەكانیان بە سەلامەتی تێپەڕ ببن، تارانیش هاوكاریی تەواوی كردوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 60 خولەک پێش ئێستا

    لە ڕۆژی جیهانیی قودسدا دەیان وڵات چالاکى و خۆپیشاندان بۆ گەلی فەڵەستین ئەنجامدەدەن

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: هەر كەشتییەك مۆڵەتمان لێ وەربگرێت ڕێگای پێ دەدەین لە گەرووی هورمزەوە تێبپەڕێت

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا گیانلەدەستدانی چوار ئەندامی تیمی ئەو فڕۆكەی ڕاگەیاند كە لە ‏عێراق كەوتەخوارەوە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    تاران.. ڕۆژی جیهانی قودس بە ڕێپێوان یادكرایەوە و ناوچەیەکى نزیک لە ڕێپێوانەکە بە ئامانج گیرا

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: لە هێرشێکى نوێماندا زیانی گیانی و مادییمان بە دوژمنەكانمان گەیاندووە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە 14هەمین ڕۆژی شەڕدا، ئێران لە ژێر بۆردومانی تونددا ڕۆژی كردەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاگرتنی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كان وڵاتێكی دیكه‌شی گرته‌وه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    تڕه‌مپ له‌ تازه‌ترین لێدوانیدا ئاماژه‌ به‌ به‌رده‌وامبوونی جه‌نگ ده‌كات

سەرەتا