2 کاتژمێر پێش ئێستا 60 جار خوێنراوەتەوە

بۆ هێرشی سەر لوبنان سوپای ئیسرائیل داوای 450 هەزار سەربازی یەدەگ دەكات

پەیام

قەوارەی زایۆنی بڕیاری داوە ئۆپەراسیۆنە زەمینییەكانی لەناو خاكی لوبنان فراوانتر بكات، بۆ ئەم مەبەستەش سوپا داوای لە حكومەت كردووە ژمارەی بانگهێشتكردنی سەربازە یەدەگەكانی بۆ 450 هەزار كەس بەرز بكاتەوە.

بەپێی زانیارییە میدیاییەكان، سوپای داگیركەر پڕۆژەبڕیارێكی پێشكەشی حكومەتەكەی كردووە بۆ پەسەندكردنی ئەم ژمارە زەبەلاحەی سەربازی یەدەگ، ڕاشیگەیاندووە: ئەم هەنگاوە ئامادەكارییەكی حەتمییە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەگەرەكانی جەنگێكی زەمینیی گشتگیرو بەرفراوان.

لە چوارچێوەی ئەم پلانەدا، فیرقەی 91ی سوپای زایۆنی، دەستی بە ئۆپەراسیۆنێكی زەمینیی دیاریكراو و ئامانجدار لە گوندەكانی باشووری لوبنان كردووە، بە پاساوی وێرانكردنی ژێرخانی سەربازیی حزبوڵڵا لە ناوچەكە.

لە بەرانبەردا، حزبوڵڵای لوبنانی ڕایگەیاند، بە توندی بەرپەرچی ئەو هێرشە زەمینییانە دەدەنەوە و چەندین بنكە و پێگەی سەربازییان لە باكووری ناوچە داگیركراوەكان بە دەیان مووشەك پێكاوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 خولەک پێش ئێستا

    توركیا: كۆنترۆڵی 65%ی بازاڕی درۆنی سەربازییمان لە جیهاندا كردووە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ هێرشی سەر لوبنان سوپای ئیسرائیل داوای 450 هەزار سەربازی یەدەگ دەكات

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: بۆ بەرگرییەكی درێژخایەن ئامادەین

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سوپاى پا'سدا'ران: ئێمە هێرشەکەى سەر پاڵاوگەى لانازمان ئەنجام نەداوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دوابەدوای هێرشەكان، هەناردەی نەوتی ئێران لە دوورگەی (خارگ)ـەوە بەردەوامە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا بۆردومانی دوورگەی خارگی كرد کە شادەماری هەناردەی نەوتی ئێرانە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لە هێرشەکانى ئەمڕۆدا بۆ سەر لوبنان 23 كەس كوژران كە 12 یان ئەندامی تیمی پزیشكین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆككۆماری ئێران: هیچ هەنگاوێك بێ هەماهەنگیی موجتەبا خامنەیی نانێین

سەرەتا