2 کاتژمێر پێش ئێستا 152 جار خوێنراوەتەوە

بەریتانیا: جەنگى سەر ئێران ئامانجەكانی ڕوون نین و لەگەڵ چارەسەری دیپلۆماسین

پەیام

بەریتانیا بە توندی بەشداری لە هاوپەیمانێتی بۆ پاراستنی گەرووی هورمز ڕەت دەكاتەوە و ئەو شەڕەی لە ناوچەكە هەیە بە شەڕێكی "بێئامانجێكی ڕوون" وەسفی دەكات.

دوای ئەوەی دۆناڵد تڕەمپ سەرۆكی ئەمریكا داوای پێكهێنانی هاوپەیمانێتییەكی سەربازی نوێی كرد بە مەبەستی پاراستنی سەرچاوەكانی وزە لە گەرووی هورمز، ئید میلی باند، وەزیری ئاسایشی وزەی بەریتانیا لە لێدوانێكیدا بۆ تۆڕی "بی بی سی" ڕایگەیاند: ناتوانین بەشداری لە جەنگێكدا بكەین كە ئامانجەكانی ڕوون نین، بەڵكو پلانەكەمان تەنها پشت بە هێوركردنەوەی دۆخەكە دەبەستێت.

میلی باند پەنابردنە بەر بژاردە سەربازییەكانی بە سەركێشییەكی حیساببۆنەكراو وەسف كرد و داوای چارەسەری دیپلۆماسیشی كرد.

لای خۆیەوە وەزارەتی بەرگری بەریتانیا ڕایگەیاند: لەگەڵ هاوبەشەكانمان هەنگاو بۆ بەدیهێنانی سەقامگیریی لە ڕێی دانوستانەوە دەنێین و نامانەوێت ببینە هۆی هەڵگیرسانی ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازیی ڕاستەوخۆ.

ئەم لێدوانانە جیاوازیی ڕوون لە تێڕوانینی لەندەن و واشنتن دەردەخەن سەبارەت بە چۆنێتی مامەڵەكردن لەگەڵ هەڕەشەكانی سەر ڕێڕەوەكانی كەشتیوانیی نێودەوڵەتی كە لە ئەنجامی هێرشی ئەمریكا و قەوارەی زایۆنی بۆ سەر ئێران، دروستبووە.

لای خۆیشیەوە وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا ڕایگەیاند: كەشتیی جەنگی بۆ گەرووی هورمز نانێرین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 43 خولەک پێش ئێستا

    بلومبێرگ: ئەورووپییەكان پێیانوایە تڕەمپ لە پرسی لەناوبردنی تواناكانی ئێران زیادەڕەوی دەكات

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەریتانیا: جەنگى سەر ئێران ئامانجەكانی ڕوون نین و لەگەڵ چارەسەری دیپلۆماسین

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: نزیكەی 90%ـی مووشەكەكانی ئێرانمان لەناوبردووە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا: بەردەوام دەبین لە وێرانكردنی پاشماوەی هێزەكانی ئێران

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆكی سڕبیا: خۆمان بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێك ئامادە دەکەین

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    میدیای ئیسڕائیلی: بۆ ڕاگرتنى جەنگ، ترەمپ مۆڵەتی یەك هەفتەی داوەتە ئیسڕائیل

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    كرملن: ڕووسیا ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی بۆ كۆتایی هێنان به‌ جه‌نگی ئێران خستوه‌ته‌ ڕوو

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: لەگەڵ نەتەنیاهوو بڕیارى كۆتاییهێنان بە جەنگ دەدەین

سەرەتا