1 کاتژمێر پێش ئێستا
140 جار خوێنراوەتەوە
جارێکى دیکە فڕۆكەوانی عێراق داخستنی ئاسمانی وڵاتەكەی دریژکردەوە
پەیام
دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی مەدەنیی عێراق بڕیاری دا داخستنی ئاسمانی وڵاتەكە بۆ ماوەی 72 كاتژمێری دیكە درێژ بكاتەوە، كە هەموو گەشتە هاتوو و چوو و تێپەڕبووەكان دەگرێتەوە.
فڕۆكەوانی عێراق ڕایگەیاند بڕیارەكە لە كاتژمێر 12ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ، 22ی ئازارەوە دەست پێدەكات و تاوەكو كاتژمێر 12ی نیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت، وەك هەنگاوێكی خۆپارێزیی كاتی بۆ پاراستنی سەلامەتی گەشتە ئاسمانییەكان، كە ئەمە دووەم جارە درێژ دەكرێتەوە.
لە ڕاگەیەندراوەكەی دەسەڵاتی فڕۆكەوانیدا ئاماژە بەوە دراوە كە ئەم بڕیارە لەسەر بنەمای هەڵسەنگاندنی بەردەوامی دۆخی ئەمنی و پەرەسەندنە خێراكانی ناوچەكە دراوە، هەروەها جەخت كراوەتەوە كە دامەزراوەكانی فڕۆكەوانی بەردەوام دەبن لە چاودێریكردنی پێشهاتەكان و بڕیارەكە بەپێی هەر گۆڕانكارییەكی نوێ دووبارە هەڵسەنگاندنی بۆ دەكرێتەوە، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵەكانی حكومەت بۆ گەرەنتی كردنی پاراستنی مەودای ئاسمانی وڵات لە هەر مەترسییەك.
لەدواى دەستپێکردنى هێرشەکانى ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە 28ى 2ى 2026 ەوە گەشتە ئاسمانییەکان لە عێراق و چەند وڵاتێکى دیکە بە داخراوى ماوەتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە