1 کاتژمێر پێش ئێستا
48 جار خوێنراوەتەوە
یەدەگی زێڕی عێراق بۆ 174 تۆن بەرز بووەتەوە
پەیام
بانكی ناوەندیی عێراق بەرز بوونەوەی یەدەگی زێڕی بۆ زیاتر لە 174 تۆن ڕاگەیاند كە بە پلەی سێهەم دێت لە سەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی.
بەپێی نوێترین ئامارەكانی ئەنجومەنی جیهانیی زێڕ بۆ مانگی ئاداری 2026، عێراق دوای سعودیە و لوبنان دێت كە 174 تۆن 600 كیلۆ زێڕی هەیە، كە لە ئێستادا سەدا 24.6ی تێكڕای یەدەگیی دراوی بیانیی وڵاتەكە پێكدەهێنێت، ئەمەش دوای ئەوە دێت كە لە ساڵی 2025دا چەندین بڕی نوێی كڕیوە.
بە پێی داتاكان عێراق لە مانگە جیاوازەكانی ساڵی ڕابردوودا نزیكەی 12 تۆن زێڕی دیكەی بۆ گەنجینەكانی زیادكردووە تا پێگەی داراییی خۆی لەسەر ئاستیی نێودەوڵەتی بەهێزتر بكات و پارێزگاری لە سەقامگیریی ئابووری بكات.
لەسەر ئاستیی جیهانیش، ئەمریكا بە هەشت هە زار 133 تۆن لە پلەی یەكەم و ئەڵمانیا و ئیتاڵیا لە پلەكانی دووەم و سێیەم دێن.
ئامارەكان دەریدەخەن پێنج وڵاتی عەرەبی پێكەوە زیاتر لە هەزار تۆن زێڕیان كۆكردووەتەوە، كە جەزائیر و لیبیاش لە دوای عێراقەوە لە ڕیزبەندییەكەدا دەبینرێن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە