1 کاتژمێر پێش ئێستا
140 جار خوێنراوەتەوە
ئێران: ڕێگە بە هێرش بۆ سەر ئاوەکان و بەرژەوەندییەکانمان نادەین
جێگری فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران، محەمەد ئەکبەرزادە لەبارەی دۆخی ئێستای گەرووی هورمز ڕایگەیاند: "بە هیچ شێوەیەک ڕێگە بە هێرشکردنە سەر ئاوەکانمان و بەرژەوەندییەکانمان نادەین".
لە میانی بەشداری کردنی لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنیدا، ئەکبەرزادە جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە دیدگای وڵاتەکەی بۆ گەرووی هورمز ستراتیجییە و، وتی: "پانتایی گەرووی هورمز بۆ ئێمە گەورەتر بووە. بە دەربڕینێکی دیکە، گەرووی هورمز فراوان بووە و بووەتە ناوچەیەکی ئۆپەراسیۆنی. بە هیچ شێوەیەک ڕێگە بە هێرشکردنە سەر ئاوەکان و بەرژەوەندییەکانمان نادەین".
ئەکبەرزادە ئاماژەی بهوه کرد لێدوانەکانی ئەمریکا لە بارەی لاوازبوونی هێزی دەریایی ئێران ڕاست نین و پەرەسەندنەکانی دۆخی ئێستا پێچەوانەی ئەم بانگەشەیەیان نیشان داوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە