13 خولەک پێش ئێستا
75 جار خوێنراوەتەوە
ئاژانسێكی ئهمریكی: ئهمریكا به نیازی بهئامانجگرتنی سهركرده ئێرانییهكانه
پهیام
بەپێی ڕاپۆرتێکی «ئێن بی سی نیوز»، ئیدارەی دۆناڵد ترهمپ تاوتوێی بژاردەی بەئامانجگرتنی سەرکردە باڵاکانی ئێران دەکات، لە کاتێکدا ترهمپ هێشتا بڕیاری لەسەر جەنگ دژی تاران نەداوە.
تۆڕە هەواڵییە ئەمریکییەکە لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکییەوە بڵاوی کردووەتەوە، واشنتن بە ئامانجی «دوورخستنەوەی توندڕەوان لەناو ڕژێمی ئێراندا» لێکۆڵینەوە لەو پێشنیازە دەکات، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ بوونی بۆچوونی جیاواز لەبارەی لێکەوتەکانی هەنگاوەکە لەسەر ڕەوتی جەنگ و دەرفەتەکانی دانوستان لەگەڵ تاران. بە وتەی سەرچاوەکان، لایەنگرانی بەئامانجگرتنی «سەرکردە توندڕەوەکانی ئێران» پێیان وایە ئەو کارە ڕەنگە ڕێگە بۆ ترهمپ خۆش بکات جەنگەکە کۆتایی پێ بهێنێت، بەڵام نەیارانی پێشنیازەکە بە هۆکارێکی دەزانن بۆ لاوازکردنی متمانەی واشنتن لە هەر دانوستانێکی تردا.
سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەش کردووە کە بەشێک لە فەرماندە سەربازییەکانی ئەمریکا هۆشدارییان داوە لەوەی بەئامانجگرتنی سەرکردە ئێرانییەکان ڕەنگە بەرپرسانی ئەمریکا ڕووبەڕووی مەترسیی گەورەتر بکاتەوە.
لەبارەی بڕیاری سەرۆکی ئەمریکاوە، سەرچاوەکان بە تۆڕەکەیان ڕاگەیاندووە کە ترهمپ هێشتا بڕیاری لەسەر جەنگی دژی ئێران نەداوە و تا ئێستاش تاوتوێی چەند بژاردەیەک دەکات، کە یەکێکیان ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی فراوانە. بەپێی زانیارییەکانی بەرپرسێکی ئەمریکی و کەسێکی ئاگادار لە گفتوگۆکان بۆ «ئێن بی سی نیوز»، ئەگەری لەناوبردنی سەرکردە باڵاکانی ئێران ماوەیەکی زۆرە لەنێو بژاردە بەردەستەکانی بەردەم سەرۆکی ئەمریکادایە، بەڵام لە چەند هەفتەی ڕابردوودا و لە کاتێکدا ترهمپ بە دوای ڕێگاکانی کۆتاییهێنان بە جەنگدا دەگەڕێت، گفتوگۆکان لەبارەیەوە تازە بوونەتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە