13/04/2026 387 جار خوێنراوەتەوە

وۆڵ ستریت جۆرناڵ: گەڕێکى دیکەى دانوستان لەنێوان تاران و واشنتن دەست پێ دەکاتەوە

پەیام
ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئاشکرای دەکات، سەرەڕای شکستی کۆبوونەوەکانی باکستان، واشنتن و تاران لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ بۆ ڕێگریکردن لە تەشەنەسەندنی گرژییەکان و گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربەست. 
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ" کە پشتی بە چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار بەستووە، پێشبینی دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا خولێکی نوێی دانوستانەکان لە نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئێران بەڕێوەبچێت، ئەمەش لە کاتێکدایە کە کۆبوونەوەکـانی هەفـتەی ڕابردوو لە باکستان، نـەبوونە هـۆی گـەیشتن بە هیچ ڕێککەوتنێک سەبارەت بە پرسی ئاگربەست. 
ئاماژە بەوەش دراوە، هەرچەندە لێدوانی توند لە لایەن بەرپرسانی هەردوو وڵاتەوە دەبیسترێت، بەڵام دەرگای دیپلۆماسی هێشتا بە کراوەیی ماوەتەوە، وەک ڕۆژنامەکە دەڵێت، لایەنەکان نایانەوێت پەرە بە ئاستی پێکدادانەکان بدەن و هەوڵی جیدی بۆ دۆزینەوەی خاڵی هاوبەش لە ئارادایە. 
لەلایەکی دیکەوە، ژمارەیەک لە وڵاتانی ناوچەکە هەوڵە دیپلۆماسییەکانیان چڕ کردووەتەوە بۆ ئەوەی تاران و واشنتن ناچار بە دانیشتن بکەنەوە. ئەم جووڵە هەرێمییانە بە ئامانجی کۆنتڕۆڵکردنی دۆخە پڕ لە گـرژییەکەی ناوچەکـە و ڕێگریکردنە لە هەر ئەگەرێکی پەرەسەندنی سەربازی کە زیان بە سەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگەیەنێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 6 خولەک پێش ئێستا

    هۆشداری لە پەرەسەندنی شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەدرێت

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەوانی ئاشكرای دەكات هێشتا 51 وڵات چەك بە ئیسرائیل دەدەن

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: دوو تێكشكێنەری ئەمریكیمان ناچار كرد دەریای عومان جێبهێڵن

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ ڕزگاركردنی لوبنان لە برسێتى داوای 640 ملیۆن دۆلار دەكات

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    سی ئێن ئێن: ئیسرائیل هێزی تایبەتی لە ئازەربایجان دژی ئێران جێگیر كردووە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: حـزبوڵڵا هاوپەیمانمانە و مووشەكەكانمان دژی ئـ.یسرائیل ئامادەن

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل هێرشەکانى بۆ سەر لوبنان چڕکردووەتەوە و كوژرانی فەرماندەیەكیشى ڕاگەیاند

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    عومان ئاساییبوونوەی كارەكانی بەندەری فەحلی ڕاگەیاند

سەرەتا