4 رۆژ پێش ئێستا
237 جار خوێنراوەتەوە
ئاگربه‌ست لە لوبنان ڕاگەیەندرا و ترەمپ-یش دەڵێت هەوڵى ئاشتییەکى بەردەوام دەدەن
پەیام
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاگربه‌ست له نێوان لوبنان و ئیسرائیل چووه بواری جێبه‌جێكردنەوە، سەرۆکى ئەمریکاش ڕایگەیاند، ئاگر بەست بۆ ماوەى 10 رۆژ کراوە و کاریش بۆ گەیشتن بە ئاشتییەكی بەردەوام دەکەن.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، لە هەژماری خۆی لە پلاتفۆرمی "تروس سۆشیاڵ" ئاماژەی بەوە كرد، كە وتووێژی زۆر باشی لەگەڵ جۆزێف عۆن، سەرۆككۆماری لوبنان و بنیامین نەتانیاهوو، سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل ئەنجام داوە.
ڕاشیگەیاند، بەرپرسانى ئەمریکى ڕاسپاردووە لەگەڵ لایەنى لوبنان و ئیسرائیل كار بۆ گەیشتن بە ئاشتییەكی بەردەوام بكەن.
ترەمپ ئاماژەى بەوەشکردووە، شانازی دەكات بەوەی توانیویەتی 9 جەنگ لە سەرانسەری جیهاندا چارەسەر بكات و جەختی كردەوە، ئەمە دەبێتە دەیەمین جەنگ كە كۆتایی پێ دەهێنێت.
له‌گه‌ڵئه‌وه‌ى به‌شێك له لوبنانییه‌كان كه به‌هۆی جه‌نگه‌وه ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتبوو، لەدواى ڕاگەیاندنى ئاگربەست ده‌ستیان كرده‌وه به گه‌ڕانه‌وه، هه‌روه‌ها به‌شێكی دیكه‌ش به‌و بۆنه‌یه‌وه هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی و ئاهه‌نگیان گێڕا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە