17/04/2026 426 جار خوێنراوەتەوە

کەشناسی: له‌ سبه‌ینێوه‌ شه‌پۆلێكی بارانبارین ناوچه‌كانى هەرێم ده‌گرێته‌وه‌

پەیام

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووى بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئه‌مڕۆ كه‌شوهه‌وای ناوچه‌ جیاجیاكانی هه‌رێم ساماڵ ده‌بێـت و له‌ سبه‌ینێشه‌وه‌ شه‌پۆلێكی بارانبارین ناوچه‌كان ده‌گرێته‌وه‌.

ئاماژەى بەوەشکردووە پلەکانى گەرماش چەند پلەیەک بەرزتر دەبێت بەمشێوەیەى لاى خوارەوە:-

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ  هەینی 17-04- 2026  
کەش / ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە پاشان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور . 
خێراى با / لەسەرخۆ دەبێت ( 05 – 15) کم/ک. 
ئاراستەی با /  گۆڕاو دەبێت.
مەوداى بینین / لە نێوان  ( 8 – 10 ) کم دەبێت. 
پلەکانی گەرما / بە نزیکی 1 تــــــا 3 پلە بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:
هەولێر 24 پلەی سیلیزی 
پیرمام 22 پلەی سیلیزی
سۆران 23 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران 16 پلەی سیلیزی 
سلێمانی 24  پلەی سیلیزی 
چەمچەماڵ 25 پلەی سیلیزی
دهۆک 24 پلەی سیلیزی
زاخۆ 25 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : 25 پلەی سیلیزی
گەرمیان  : 27 پلەی سیلیزی
سبەى شەممە  18-04- 2026  
کەش/ ئاسمان  بە گشتی هەوری تەواو دەبێت لە کاتژمێرەکانی بەیانی باران بارین بە لاوازی لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای هەرێم دەست پێدەکات پاشان بۆ دوای نیوەڕۆ و ئێوارە بارانی مامناوەند لە زۆربەی شوێنەکان دەبارێت کە هەندێک باران بارین بە شێوەی لێزمە باران و هەورە تریشقە دەبێت . هەروەها پێشبینی تاوە بارانی بەهاری و گەواڵە باران و تەرزە باران لە زۆر ناوچان دەکرێت .
خێراى با / لەسەرخۆ - مامناوەند دەبێت ( 10 – 20 ) کم/ک , لە ئێوارەدا کەمێک چالاک دەبێت بۆ سەروی 30 کم/ک .
ئاراستەی با /  باشووری خۆرهەڵات دەبێت .
مەوداى بینین /  لەنێوان ( 8 – 9 ) کم , لەکاتی باران ( 5 - 6 ) کم 
پلەکانی گەرما / لە کاتەکانی پێش نیوەڕۆ پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بەلام لە دوای نیوەڕۆ نزم دەبێتەوە بە ( 2 - 4 ) پلە وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر 22 پلەی سیلیزی 
پیرمام 19 پلەی سیلیزی
سۆران 21 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران 15 پلەی سیلیزی 
سلێمانی 24  پلەی سیلیزی 
چەمچەماڵ 25 پلەی سیلیزی
دهۆک 20 پلەی سیلیزی
زاخۆ 21 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : 25 پلەی سیلیزی
گەرمیان  : 26 پلەی سیلیزی
17-04-2026

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    رۆبیۆ: گیان له‌ده‌ستدانی سه‌ربازێكمان له‌ عێراق ڕووداوێكی نه‌خوازراو بووه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    "بەغداد و هەولێر تائێستا هیچ گفتوگۆیەکیان لەبارەی بودجەی 2027 نەكردووە"

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    عەلی قەرەداغی: ئیدانەی هێرشەكانی سەر هەرێمی كوردستان دەكەین

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئەو كەسەی بە گۆڕینی دەنگی بۆ كچ هەزاران دۆلاری دەستکەوتووە، دەستگیر كرا

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    كوشتارگەكان و فرۆشیارانی ماسی خواستیان بۆ بەکارهێنانى سەهۆڵ ماوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    سلێمانى.. لەسەر کوشتنی هاووڵاتییەک چوار تۆمەتبار دەستگیرکران

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    وەزارەتی ڕۆشنبیری بۆ ڕاگەیاندنەکان: لە كاتی ڕووماڵەکانتاندا بەرپرسیارێتی لەبەرچاو بگرن

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    کەشناسیی: پلەکانى گەرما بەرزتر دەبنەوە و لە گەرمیان دەگاتە 46 پلە

سەرەتا