1 کاتژمێر پێش ئێستا
17 جار خوێنراوەتەوە
شەرع: سووریا دەبێتە ڕێڕەوێكی ئارام بۆ گواستنەوەی وزە بۆ جیهان
پەیام
سەرۆككۆماری سووریا دانوستانەكان لەگەڵ ئیسرائیل بە قورس ناو دەهێنێت و جەختیش دەكاتەوە لەوەی وڵاتەكەی دەبێتە ڕێڕەوێكی ئارامی گواستنەوەی وزە بۆ جیهان.
ئەحمەد شەرع، سەرۆككۆماری سووریا، لە پەراوێزی بەشداریی لە كۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتاڵیا لە توركیا، ڕایگەیاند: دانوستان لەگەڵ ئیسڕائیل قورسە، ئەویش بەهۆی سووربوونی ئیسرائیل لەسەر مانەوە لە خاكی سووریادا.
ئەو وتیشی: بەڵام سەرەڕای ئەوەش هێشتا نەگەیشتووینەتە بنبەست.
هەر لەو میانەیەدا، سەرۆكی سووریا ڕایشیگەیاند: سووریا دوای 14 ساڵ جەنگ لەگەڵ ڕژێمی پێشوو، ئێستا سیاسەتی ئاوەدانكردنەوەی گرتووەتە بەر، بەڵام ئیسرائیل بە وەحشیگەرانە هێرش دەكاتە سەر خاكەكەمان.
وتیشی: سووریا بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتنێكی ئەمنی، كە سەقامگیری ناوچەكە بپارێزێت ڕێگەی دیپلۆماسی هەڵبژاردووە.
لە پرسی وزە و ڕێگەی بازرگانییش، سەرۆككۆماری سووریا دوپاتی كردەوە، سووریا دەبێتە پردێكی گرنگ و ئارام بۆ گواستنەوەی وزە و كاڵاكان لە نێوان كەنداوی عەرەبی، توركیا، ئوردن و وڵاتانی ڕۆژئاوا لە ڕێگەی دەریای ناوەڕاستەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە