2 کاتژمێر پێش ئێستا 121 جار خوێنراوەتەوە

سبەینێ گەشتە ئاسمانییە ناوخۆییەکانى ئێران دەست پێ دەکەنەوە

پەیام
کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی ئێران ڕایگەیاند، دوای وەستانێکی ٥٠ ڕۆژە، لە بەیانیی ڕۆژی چوارشەممەوە گەشتە ناوخۆیییەکانی وڵات دەستپێدەکەنەوە و یەکەم گەشتیش لە تارانەوە بۆ شاری مەشهەد ئەنجام دەدرێت. 
بەپێی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی "تەسنیم" ی ئێرانی، هێڵی ئاسمانیی نیشتمانیی ئەو وڵاتە بڕیاریداوە لە سبەینێ چوارشەممەوە پڕۆسەی گەشتە ناوخۆیییەکانی دەستپێبکاتەوە. ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت کە بۆ ماوەی نزیکەی دوو مانگ سەرجەم گەشتەکان ڕاوەستابوون. 
کۆمپانیاکە جەختی لەوە کردووەتەوە کە یەکەمین گەشتی ئاسمانیی دوای ئەم پشووە ناچارییە، لە فڕۆکەخانەی تارانەوە بەرەو شاری مەشهەد بەڕێ دەکەوێت. گەشتە ناوخۆیییەکانی ئێران بۆ ماوەی ٥٠ ڕۆژی ڕەبەق بەهۆکاری جەنگ ڕاوەستابوون، بەڵام لە سبەینێوە خشتەی گەشتەکان ئاسایی دەبنەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ و فشاردا دانوستان ناكه‌ین

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    سبەینێ گەشتە ئاسمانییە ناوخۆییەکانى ئێران دەست پێ دەکەنەوە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    میدیای ئێران: هیچ گۆڕانکارییەک لە هەڵوێستمان لەبارەی دانوستانەکانەوە نییە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    حکومەتى تورکیا کۆ دەبێتەوە و پرسى پەکەکە و کچە کوردێک لە کۆبوونەوەکە تاوتوێ دەکرێن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: گەر ئەمریکا جدی بێت لە دانوستانەکاندا؛ شاندێک دەنێرینە پاکستان

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: هێشتا بڕیارمان نەداوە بەشدارى خوولى دووەمی دانووستانەکان بکەین

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: وەڵامی دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکەمان دەدەینەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    هۆشداری لە دانیشتوانی باشووری لوبنان دەدرێت لە گەڕانەوە بۆ ناوچەکانیان

سەرەتا