1 کاتژمێر پێش ئێستا
38 جار خوێنراوەتەوە
وهزیری بهرگری ئهمریكا له بهردهم كۆنگرێسدا بهرگری له جهنگی سهر ئێران كرد
پهیام
لە کۆبوونەوەیەکی پەرلەمانیدا سەبارەت بە جەنگی ئێران، وەزیری بەرگریی ئەمریکا بەرگریی لە ستراتیژی وڵاتەکەی کرد و ڕەخنەی توندی ئاراستەی دیموکراتەکان کرد، هاوکات ترەمپ هۆشداریی بە پەلە و توندی دایە تاران.
پیت هیگسێت، وەزیری بەرگریی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە یەکەم دەرکەوتنیدا لە بەردەم کۆنگرێس لە دوای هەڵگیرسانی جەنگ، بەرگریی لە بڕیارەکانی واشنتن کرد و ڕەتیکردەوە شەڕی ئێران ببێتە "زۆنگاو" بۆ سوپای وڵاتەکەی. ناوبراو یاسادانەرانی پارتی دیموکراتی بە "نابهرپرس" تۆمەتبار کرد لە پای ئەو ڕەخنانەی کە ئاراستەی بەڕێوەچوونی ململانێکان و تێچووەکانی جەنگی دەکەن.
لەلایەکی دیکەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، جارێکی دیکە پەیامی هەڕەشەئامێزی ئاراستەی سەرکردایەتی ئێران کرد و ڕایگەیاند دەبێت ئێرانییەکان بە "ژیری و بە خێرایی" مامەڵە بکەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە