پێش 1 هەفتە 204 جار خوێنراوەتەوە

ترەمپ پێشبینی دەکات لە سێ هەفتەدا ڕێککەوتنێکی گشتگیر لەگەڵ تاران بکرێت

دۆناڵد ترەمپ پێشبینی دەکات لە ماوەی سێ هەفتەدا ڕێککەوتنێکی گشتگیر لەگەڵ تاران بکرێت و دەشڵێت: ئێستا ئێران بەهۆی فشارە ئابوورییەکانەوە لە دۆخێکی زۆر لاوازدایە و توانای کۆگاکردنی نەوتی نەماوە. 
سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئیدارەکەی تەنیا پێویستی بە دوو یان سێ هەفتەی دیکەیە تاوەکو ئەرکەکەی لەگەڵ ئێران کۆتایی پێ بهێنێت، دەشڵێت: کات فاکتەرێکی فشار نییە بۆ ئەمریکا. 
ترەمپ جەخت دەکاتەوە کە ئەمریکا لە ڕووی سەربازییەوە جەنگەکەی بردووەتەوە و ئێستا کاتی گەیشتنە بە ڕێککەوتنێکی دروست؛ ئاماژەی بەوەش کردووە کە دەستبەرداربوونی تاران لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی و ڕادەستکردنی یۆرانیۆمی پیتێنراو "هێڵی سوورن" و بە هیچ شێوەیەک پاشەکشەیان لێ ناکەن. 
هاوکات ترەمپ ستایشی تیمی ئێستای سەرکردایەتیی ئێرانی کرد و بە "باشتر" لە تیمی پێشوو وەسفی کردن، هەرچەندە ئاماژەی پێ کرد کە قسەکانیان بۆ میدیا جیاوازە لەوەی لە دانوستانەکاندا بە ئەمریکای دەڵێن. 
سەرۆکی ئەمریکا باسی لەوەش کرد کە ئێران لە خراپترین دۆخی ئابووریدایە و توانای نەماوە چیتر نەوت کۆگا بکات. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    تڕه‌مپ: ڕێگری له‌ ئێرانێكی خاوه‌ن ئه‌تۆم كاری له‌ پێشینه‌ی ئه‌مریكایه‌

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگای بدات بێته‌ وڵاته‌كه‌یه‌وه‌؛ چین ناوی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌گۆڕێت

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕووسیا مووشەکێکی بالیستیکی کیشوەربڕی تاقی کردەوە

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    به‌ریتانیا كه‌شتی جه‌نگی و فڕۆكه‌ ڕه‌وانه‌ی گه‌رووی هورمز ده‌كات

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: ئێمە لەگەڵ ئێران دەگەیەنە ڕێککەوتن و یان لەناویان دەبەین

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پۆڵەندا دانوستانی چڕ بۆ زیادکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە وڵاتەکەی ئەنجام دەدات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئه‌مریكا له‌ جه‌نگی ئێراندا ئامانجی ستراتیژی نه‌بووه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سی ئێن ئێن: ترەمپ بە جیدی بژاردەی جەنگی دژی ئێران تاوتوێ دەکات

سەرەتا