پێش 1 هەفتە 233 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریکاو تورکیاو قەتەر بانگهێشتی عەلی زەیدی بۆ وڵاتەکانیان دەكەن

پەیام

سەرۆككۆماری توركیا پیرۆزبایی ڕاسپاردنی پێكهێنانی كابینەی حكوومەتی لە سەرۆكوەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق كرد، بە فەرمییش بانگهێشتی كرد بۆ سەردانی وڵاتەكەی.

فەرمانگەی پەیوەندییەكانی سەرۆكایەتیی توركیا ڕایگەیاند: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆككۆماری توركیا لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ عەلی زەیدی، جەختی لەوە كردووەتەوە، كە ئەنقەرە خوازیاری بەهێزكردنی هاوكارییە ستراتیژی و دامەزراوەییەكانە لەگەڵ بەغداد. 

سەرۆككۆماری توركیا ئاماژەی بەوە كرد كە وڵاتەكەی سوورە لەسەر بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەكان لە چەندین دۆسیەی گرنگدا، لەوانە پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، پیشەسازیی بەرگری، وزە و گواستنە. هەروەها بە پێی ڕاگەیەنراوەكە ئاماژەشی كرد كە پێكهاتەی توركمان ڕەگەزێكی گرنگ و تایبەتن بۆ پتەوكردنی برایەتیی نێوان هەردوو وڵات.

لای خۆیەوە، نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی ڕاسپێردراو بڵاوی كردەوە: زەیدی بانگهێشتنامەیەكی فەرمیی لە ئەردۆغانەوە پێ گەیشتووە تاوەكو لە نزیكترین كاتدا سەردانی ئەنقەرە بكات. 

ئەم هەنگاوەی توركیا هاوكاتە لەگەڵ بانگهێشتێكی هاوشێوەی ئەمیری قەتەر كە هەر ئەمڕۆ بۆ عەلی زەیدی نێردراوە، پێشتریش سەرۆكی ئەمریكا بانگهێشتی سەردانی وڵاتەكەی كرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    تڕه‌مپ: ڕێگری له‌ ئێرانێكی خاوه‌ن ئه‌تۆم كاری له‌ پێشینه‌ی ئه‌مریكایه‌

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگای بدات بێته‌ وڵاته‌كه‌یه‌وه‌؛ چین ناوی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌گۆڕێت

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕووسیا مووشەکێکی بالیستیکی کیشوەربڕی تاقی کردەوە

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    به‌ریتانیا كه‌شتی جه‌نگی و فڕۆكه‌ ڕه‌وانه‌ی گه‌رووی هورمز ده‌كات

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: ئێمە لەگەڵ ئێران دەگەیەنە ڕێککەوتن و یان لەناویان دەبەین

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پۆڵەندا دانوستانی چڕ بۆ زیادکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە وڵاتەکەی ئەنجام دەدات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئه‌مریكا له‌ جه‌نگی ئێراندا ئامانجی ستراتیژی نه‌بووه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سی ئێن ئێن: ترەمپ بە جیدی بژاردەی جەنگی دژی ئێران تاوتوێ دەکات

سەرەتا