پێش 1 هەفتە 299 جار خوێنراوەتەوە

هاووڵاتییانى ئەمریكا: بڕیاری هێرشكردنە سەر ئێران هەڵەیەكی گەورە بووە

پەیام

بەپێی ڕاپرسییەكی نوێ كە لەلایەن ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست و كەناڵی ئەی بی سی ئەنجامدراوە، زۆرینەی هاووڵاتیانی ئەمریكا پێیانوایە بڕیاری بەكارهێنانی هێزی سەربازی دژی ئێران هەڵە بووە. 

لە ڕاپرسییەكەدا كە زیاتر لە دوو هەزار و 500 كەس تێیدا بەشداربوون، دەركەوتووە كە 61%ی ئەمریكییەكان دژی هەنگاوە سەربازییەكانی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپن، لە كاتێكدا تەنها 36%ی بەشداربووان پاڵپشتی ئەو بڕیارە دەكەن.

ئەنجامەكان دەریدەخەن، كە گومانێكی زۆر لەسەر سەركەوتنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان هەیە. تەنها 19%ی بەشداربووان پێیان وایە شەڕەكە سەركەوتوو بووە، لە بەرامبەردا 39% پێیان وایە شكستی هێناوە، هەروەها زۆرینەی ئەمریكییەكان بێ ئومێدن لەوەی كە هیچ ڕێككەوتنێك بتوانێت ڕێگری لە ئێران بكات بۆ پەرەپێدانی چەكی ئەتۆمی، چونكە تەنها 8% متمانەی تەواویان بەم بابەتە هەیە.

سەبارەت بە كاریگەرییە ئابوورییەكان، زۆرینەی گەلی ئەمریكا نیگەرانن لەوەی ئەم جەنگە ببێتە هۆی پاشەكشەی ئابووری لە وڵاتەكەیاندا، بەپێی ئامارەكانیش 60%ی خەڵك پێیان وایە شەڕی سەر ئێران ئەگەری دروستبوونی قەیرانی دارایی زیاد دەكات و 37%یش بڕوایان وایە كە قەیرانی دارایی دروست نابێت یان ئەگەری دروست بوونی كەمە، ئەوەش لە كاتێكدایە كە وڵاتەكە بەرەو هەڵبژاردنەكان هەنگاو دەنێت و نرخی سووتەمەنیش لە بەرزبوونەوەدایە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    تڕه‌مپ: ڕێگری له‌ ئێرانێكی خاوه‌ن ئه‌تۆم كاری له‌ پێشینه‌ی ئه‌مریكایه‌

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگای بدات بێته‌ وڵاته‌كه‌یه‌وه‌؛ چین ناوی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌گۆڕێت

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕووسیا مووشەکێکی بالیستیکی کیشوەربڕی تاقی کردەوە

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    به‌ریتانیا كه‌شتی جه‌نگی و فڕۆكه‌ ڕه‌وانه‌ی گه‌رووی هورمز ده‌كات

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: ئێمە لەگەڵ ئێران دەگەیەنە ڕێککەوتن و یان لەناویان دەبەین

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پۆڵەندا دانوستانی چڕ بۆ زیادکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە وڵاتەکەی ئەنجام دەدات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئه‌مریكا له‌ جه‌نگی ئێراندا ئامانجی ستراتیژی نه‌بووه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سی ئێن ئێن: ترەمپ بە جیدی بژاردەی جەنگی دژی ئێران تاوتوێ دەکات

سەرەتا