2 کاتژمێر پێش ئێستا 130 جار خوێنراوەتەوە

بەرشەلۆنە جێگرەوەی هانسی فلیکی دەستنیشان کردووە

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

یانەی بەرشەلۆنە هەر لە ئێستاوە شوێنگرەوەی هانسی فلیکی دەستنیشان کردووە.

 ڕۆژنامەی "سپۆرت" ئاشکرای کرد، ئیدارەی یانە کەتەلۆنییەکە بڕیاری لەسەر ئەو ڕاهێنەرە داوە کە لە ساڵانی داهاتوودا دەبێتە جێگرەوەی هانسی فلیک، سەرەڕای ئەوەی فلیک تا کۆتایی وەرزی 2028 گرێبەستی هەیە و بژاردەی وەرزی دواتریشی بۆ دانراوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، بەرپرسانی بلاوگرانا "سیسک فابریگاس" ڕاهێنەری ئێستای یانەی کۆمۆی ئیتاڵی و ئەستێرەی پێشووی هێڵی ناوەندی خۆیان دەستنیشان کردووە بۆ ئەوەی لە داهاتوودا ببێتە جێگرەوەی فلیک.

هەروەها ئەوەش ڕوون کراوەتەوە، بەرشەلۆنە لە ئێستاوە دەستی کردووە بە گەڕان بەدوای جێگرەوەیەکدا، چونکە فلیک ڕایگەیاندووە کە بۆ ماوەیەکی زۆر درێژ لەگەڵ "بلاوگرانا" نامێنێتەوە و دوای ڕۆیشتنی لە یانە ئیسپانییەکە، بەیەکجاری واز لە کاری ڕاهێنەرایەتی دەهێنێت و فابریگاس لەنێو بەرشەلۆنە کەسێکی خۆشەویستە و گفتوگۆی سەرەتایش لە نێوان هەردوولا ئەنجام دراوە.

بەرپرسانی بەرشەلۆنە پێشنیاریان بۆ فابریگاس کردووە کە لە ساڵی 2028دا گرێبەست لەگەڵ یانەکە واژوو بکات، کە ڕێک لەو کاتەدا گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی کۆمۆ کۆتایی دێت، یان مەرجێک لە گرێبەستەکەیدا دابنرێت کە ڕێگەی پێ بدات یانە ئیتاڵییەکە جێبهێڵێت هەر کاتێک فلیک بڕیاری ڕۆیشتنی دا و ڕاستەوخۆ شوێنی بگرێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە جێگرەوەی هانسی فلیکی دەستنیشان کردووە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    گابرێل سوپاسی هاندەرانی ئارسیناڵ و هاوتیمەکانی دەکات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پێرێز وادەی ڕاگەیاندنی ڕاهێنەر و یەکەم گرێبەست دیاری دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    حەبیب نورمحمەدۆڤ ئەزموونی حەجکردنی دەگێڕێتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆکی ئەتلەتیکۆ وەڵامی دەنگۆکانی سەبارەت بە ئالڤارێز دایەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    هۆکارەکانی دەستکراوەیی بەرشەلۆنە لە گواستنەوەی یاریزان ئاشکرا دەبێت

  • پێش 1 هەفتە

    پێنچ یاریزان ململانێی باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی لالیگا دەکەن

  • پێش 1 هەفتە

    کومان: دەتوانین لە هەموو هەڵبژاردەیەک ببەینەوە

سەرەتا