06/06/2026 784 جار خوێنراوەتەوە

بەرشەلۆنە گرێبەستکردنی لەگەڵ هێرشبەرێکی گەورە ڕەت کردووەتەوە

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

یانەی بەرشەلۆنە گرێبەستکردنی لەگەڵ ڤیکتۆر ئۆسیمینی نەیجیری ڕەت کردووەتەوە.

 ڕۆژنامەی "سپۆرت" ئاماژەی بەوە کردووە، لە ڕێگەی نێوەندگیرەکانەوە تواناکانی ڤیکتۆر ئۆسیمینی یاریزانی یانەی گەڵەتەسەرای پێشنیار کراوە بۆ بەرشەلۆنە و ئەم هەنگاوەش گوزارشت لەو بایەخە بەردەوامە دەکات کە پڕۆژەکەی یانە کەتەلۆنییەکە لای یاریزانانی ئەورووپا دروستی کردووە.

سەرچاوەکە ڕوونی کردووەتەوە، سەرەڕای بەهرە گەورەکەی ئەم یاریزانە نەیجیرییە، بەڵام بەرشەلۆنە گرێبەستکردن لەگەڵ ئەو وەک کارێکی لەپێشینە بۆ بەهێزکردنی هێڵی هێرشبەرییەکەی نابینێت.

ڕۆژنامەکە ئاماژە بەوەش دەکات، بەرشەلۆنە بایەخ بە تواناکانی ئۆسیمین دەدات و دەزانێت کە هێرشبەرێکی ئاستبەرزە لە بازاڕدا، بەڵام ئەو پلانەی "دیکۆ"ـی بەڕێوەبەری وەرزشی پێش چەند مانگێک داڕێژراوە، وەک خۆی ماوەتەوە و نەگۆڕاوە و هێشتا جولیان ئالڤارێز ئامانجی سەرەکی بلاوگرانایە و گرێبەستکردن لەگەڵ ئۆسیمین لە پلانەکانی دیکۆدا نییە.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    کۆلینا وەڵامی ڕەخنەکان سەبارەت بە یاریی میسڕ و ئەرجەنتین دەداتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە لەگەڵ یاریزانێک گەیشتە ڕێککەوتن

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    هەڵبژاردەی فەڕەنسا پێشبینی دەکرێت بۆ دووەم یاریی لەسەریەک تواناکانی یاریزانێکی لەدەست بدات

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    قازانجی دارایی مەغریب لە مۆندیال بە ڕێژەیەکی زۆر بەرز بووەتەوە

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    هاری کەین وەڵامی بەرشەلۆنەی داوەتەوە

  • پێش 1 هەفتە

    بریکارەکەی ئینزۆ گۆمەکەی شڵەقاند و تۆپەکەی خستە یاریگای ڕیاڵەوە

  • پێش 2 هەفتە

    ئەو یاریزانەی بە بەردی بناغەی پڕۆژە نوێیەکەی مۆرینیۆ دادەنرێت ئاشکرا بوو

  • پێش 3 هەفتە

    دیشامپ لە بارەی یارییەکەی عێراقەوە هۆشداری تووند بە یاریزانەکانی دەدات

سەرەتا