04/06/2026 479 جار خوێنراوەتەوە

گابرێل سوپاسی هاندەرانی ئارسیناڵ و هاوتیمەکانی دەکات

بڕیار تەها - پەیام سپۆرت

گابرێل ماگالهایسی بەڕازیلی باسی ئەو کاریگەرییە دەروونییە قورسە دەکات کە بەهۆی لەدەستدانی لێدانی سزای یاریی کۆتایی چامپیۆنسلیگەوە تووشی بووە.

 گابرێل ماگالایس، بەرگریکاری یانەی ئارسیناڵ، پەردەی لەسەر ئازارەکانی لادا و وتی: "هەستم بە خراپی دەکرد و وامدەزانی هاوڕێکانم بێهیوا کردووە، لەو ساتەدا هەستم بە بێبایەخی دەکرد."

بەڵام ئاماژە بەوە دەکات کە هەڵوێستی هاندەران شۆکیان کردووە و وتی: "خۆشەویستی هاندەرانی ئارسیناڵ لەوە زیاتر بوو کە خەیاڵم دەکرد، ئەوان بە پەیام و ڤیدیۆکانیان پشتگیرییان کردم."

ئەو بەرگریکارە سوپاسی ستافی هونەری و هاوڕێکانی کرد و وتیشی: "ئەوان بیریان خستمەوە کە هەڵە بەشێکە لە تۆپی پێ و یەک سات ناتوانێت وەرزێک یان کەسایەتییەک پێناسە بکات."

ماگالایس جەختی کردەوە کە ئەو پشتگیرییە بێوێنەیە هەرگیز لەبیر ناکات و وتی: "سوپاس بۆ خێزانی ئارسیناڵ کە لە ناخۆشترین کاتی کاروانی وەرزشیمدا لەگەڵم بوون و نەیانهێشت بڕوخێم."

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    لاپۆرتا پەیامێکی تووند ئاڕاستەی ئەتلەتیکۆ مەدرید دەکات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    گورزێکی کوشندە بەر بەرشەلۆنە کەوت

  • پێش 2 هەفتە

    کۆلینا وەڵامی ڕەخنەکان سەبارەت بە یاریی میسڕ و ئەرجەنتین دەداتەوە

  • پێش 2 هەفتە

    بەرشەلۆنە لەگەڵ یاریزانێک گەیشتە ڕێککەوتن

  • پێش 2 هەفتە

    هەڵبژاردەی فەڕەنسا پێشبینی دەکرێت بۆ دووەم یاریی لەسەریەک تواناکانی یاریزانێکی لەدەست بدات

  • پێش 2 هەفتە

    قازانجی دارایی مەغریب لە مۆندیال بە ڕێژەیەکی زۆر بەرز بووەتەوە

  • پێش 3 هەفتە

    هاری کەین وەڵامی بەرشەلۆنەی داوەتەوە

  • پێش 3 هەفتە

    بریکارەکەی ئینزۆ گۆمەکەی شڵەقاند و تۆپەکەی خستە یاریگای ڕیاڵەوە

سەرەتا