1 کاتژمێر پێش ئێستا 120 جار خوێنراوەتەوە

پزیشكیان: سیاسەتی داگیركاری و چەوساندنەوە لە داهاتوودا نامێنێت

پەیام

سەرۆككۆماری ئێران جەخت دەكاتەوە، كە سیاسەتی وڵاتەكەی لەسەر بنەمای ڕێزی هاوبەشە و لە جیهانی داهاتوودا هیچ شوێنێك بۆ سیاسەتی داگیركاری و چەوساندنەوە نامێنێتەوە.

مەسعوود پزیشكیان، سەرۆككۆماری ئێران، لە پەیامێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس ئاڕاستەی سیاسەتی دەرەوەی وڵاتەكەی ڕوون كردەوە و ڕایگەیاند: سیاسەتی چەسپاوی كۆماری ئیسلامی ئێران بریتییە لە پەرەپێدانی پەیوەندییە دۆستانەكان كە لەسەر بنەمای ڕێزی هاوبەش و بەرژەوەندیی پێكەوەیی داڕێژراون.
پزشكیان ئاماژەی بەوەش كرد "لە جیهانی داهاتووماندا، شوێنێك بۆ سیاسەتی داگیركاری و چەوساندنەوە نابێت". 

پزیشكیان لە درێژەی وتەكانیدا تیشكی خستە سەر ڕەهەندە كەلتووری و مێژووییەكانی گەلی ئێران و وتی: هەر وەك چۆن لێبوردەیی لە كەلتووری گەلەكەماندا ڕەگی داكوتاوە، بە هەمان شێوە خەبات دژی ستەم و نادادی بە ڕوونی لە مێژووی ئەم خاكەدا دەردەكەوێت. 

سەرۆككۆماری ئێران لە كۆتایی پەیامەكەیدا وەك ئاماژەیەك بۆ پەیڕەوكردنی سیاسەتێكی سەربەخۆ لە داهاتوودا دووپاتی كردەوە، كە ئەم ناسنامە نەتەوەییە ڕەسەنە بەردەوام دەبێت لەوەی ناوی ئێران لە گۆڕەپانە نێودەوڵەتییەكاندا بە بەرزی و شەرەفمەندی بهێڵێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    پزیشكیان: سیاسەتی داگیركاری و چەوساندنەوە لە داهاتوودا نامێنێت

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    دواى چەند پێکدادانێک، دۆخى گەرووى هورمز لەئێستادا ئارامبووەتەوە

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزیری دادی توركیا: كاتی ئەوە هاتووە پڕۆسەی چارەسەریی ببێتە یاسا

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێزە دەریاییەكانی ئێران دەستیان بەسەر تانكەرێكی نەوتی بیانی گرت

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: وەڵاممان بۆ پێشنیازەكەی ئەمریكا هێشتا لەژێر لێكۆڵینەوەدایە

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    "ئێران هاوشێوەی هەرێمی كوردستان، ئیمارات وەك بنكەیەكی دوژمن دەبینێت"

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    حـ.ەمـ.اس: لەگەڵ نێوەنگیرەكان لەبارەی قۆناغی دووەمی ئاگربەست لە پەیوەندیداین

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەحرەین و ئەمریكا هەوڵى ڕاگرتنی هێرشەكانى ئێران لە گەرووی هورمز دەدەن

سەرەتا