1 کاتژمێر پێش ئێستا
127 جار خوێنراوەتەوە
موجتەبا خامنەیی فەرمانی نوێ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەمریكا و ئیسڕائیل دەردەكات
پەیام
موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری باڵای شۆڕشیی ئێران فەرمانی بە هێزە چەكدارەكانی وڵاتەكەی دا كە بەردەوام بن لە ڕووبەڕووبوونەوەی "دوژمنان" بەوپەڕی هێز و توندییەوە.
بە پێی زانیاریی میدیای ئێران، خامنەیی بە تایبەت لەگەڵ عەلی عەبدوڵڵاهی فەرماندەی هێزەكانی خاتەمولئەنبیا كۆبۆتەوە و، ڕاپۆرتێكی وردی سەبارەت بە ئاستی ئامادەیی هێزە چەكدارەكانی ئێران پێشكەش كراوە.
بە پێی زانیاریەكان تەلەفزیۆنی ئێران لە دیدارەكەدا دڵنیایی دراوەتە خامنەیی كە هێزەكانیان لەوپەڕی ئامادەباشیدان و هەر هەڵەیەك یان هێرشێك لەلایەن نەیارانەوە بكرێت، بە وەڵامێكی سەربازی توند و دەستبەجێ ڕووبەڕووی دەبنەوە.
تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران دەڵێت: موجتەبا خامنەیی ڕێنمایی و فەرمانی نوێی بۆ فەرماندە سەربازییەكان دەركرد تاوەكو بەردەوام بن لە ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەكان و بەتوندی وەڵام بدەنەوە.
ئەم زانیاریانە لە كاتێكدایە كە پێشتر ئەمریكا باسی لەوە دەكرد كە موجتەبا خامنەیی بە سەختی بریندارە و تووشی شێواوی لە دەموچاویدا بووە، بەڵام ئێران هیچ وێنە و لێدوانێكی دەنگی ناوبراوی بڵاو نەكردووەتەوە، بۆ ڕێگری لە دەستگەیشتنی هەواڵگری پێی و ئاشكراكردنی شوێنەكەی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە