1 کاتژمێر پێش ئێستا
134 جار خوێنراوەتەوە
ئیسرائیل هانی ئەمریكا دەدات هێرش بكاتەوە سەر ئێران و ترسى لە ڕێککەوتنیان هەیە
پەیام
قەوارەی زایۆنی ترسی هەیە لەوەی ئێران و ئەمریكا بگەنە ڕێككەوتن. ئێزگەی فەڕمیی قەوارەكەش دەڵێ: ئیسرائیل لەبەردەم ڕێگەیەكی داخراودایە.
كەناڵی 12ی زایۆنی بڵاوی كردەوە: ئیسرائیل پەیامێكی گەیاندووەتە بەرپرسانی ئەمریكا لەبارەی ئەوەی گەڕانەوە بۆ هێرشكردنە سەر ئێران دەبێت لەنێوبردنی ژێرخانی وزەی ئەو وڵاتە لەخۆ بگرێت.
ئەو كەناڵە ئاشكرای كرد: ئیسرائیل لەو بڕوایەدایە دەكرێت ژێرخانی وزەی ئێران تەنیا لە 24 كاتژمێر لەنێو ببرێت و ئەوەش پاڵ بە تارانەوە دەنێت بۆ ئەوەی بەچۆكدادراویی دانوستان بكات.
لای خۆیەوە دەستەی پەخشی ئێزگەی عیبری بڵاوی كردەوە: ئیسرائیل لەبەردەم ڕێگەیەكی داخراودایە و هیچ بژاردەیەكی لەبەردەمدا نەماوە جگە لە گەڕانەوە بۆ جەنگ، یاخود ڕادەستبوون بەو ڕێككەوتنەی ئەمریكا لەگەڵ ئێران ئەنجامی دەدات كە لە ئاستی ویست و داخوازییەكانیدا نییە.
هەر بە پێی میدیای عیبری، هەر چەندە ئەمریكا و قەوارەی زایۆنی خوازیار بە دەستپێكردنەوەی جەنگ لەگەڵ ئێران نین، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا جیاوازی و ناكۆكییەكانیشیان لەبارەی ڕێككەوتن لەگەڵ ئەو وڵاتە زۆر فراوانە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە