2 کاتژمێر پێش ئێستا 49 جار خوێنراوەتەوە

پێشبینی دەكرێت هەفتەی داهاتوو گفتوگۆی دانوستانەكانی ئیسلاماباد دەست پێبكەنەوە

پەیام

سەرۆكی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت: چیتر پێویست بە پڕۆژەی ئازادی بۆ گەرووی هورمز ناكات. پێشبینیش دەكرێت گەڕێكی نوێی دانوستانەكانی ئیسلامئاباد هەفتەی داهاتوو بەڕێوە بچێت.

لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا لە كۆشكی سپی لەبارەی دۆخی ناوچەكەوە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا ئاماژەی بەوە كرد كە بۆ پاراستنی كەشتییە بازرگانییەكان لە گەرووی هورمز، چیتر پێویست بە بەردەوامبوونی "پڕۆژەی ئازادی" ناكات، چونكە ڕێگەی جێگرەوەی هەن، پاكستانیش داوای ڕاگرتنی پڕۆژەكەی لێ كردوون. 
ترەمپ جەختی لەوە كردەوە، كە پڕۆژەكە باش بوو، بەڵام واشنتۆن بژاردەی دیكەی لەبەردەستە و ئەگەر دۆخەكە وەك پێویست نەڕوات، دەكرێت جارێكی دیكە بە زیاتریشەوە بۆ پڕۆژەكە بگەڕێنەوە.

سەبارەت بە دانوستان، سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند كە ڕەوتی گفتوگۆكان بە باشی دەڕوات و چاوەڕوان دەكرێت بەمزووانە وەڵامی ئێران لەسەر پێشنیازی كۆتاییهێنان بە جەنگ بگاتە دەستیان و بڕیارەكانیان لەسەر بنەمای ئەو وەڵامە دەبێت.

لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا و جیا لە پرسی ئێران، سەرۆكی ئەمریكا خۆشحاڵیی خۆی بە سەرۆكوەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق نیشان دا. ڕایگەیاند: ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا لە عێراق ڕووی دا شتێكی زۆر باشە.

لەلایەكی دیكەوە، ڕۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ" لە زاری سەرچاوە ئاگادارەكانەوە بڵاوی كردەوە "ڕەنگە هەفتەی داهاتوو گفتوگۆكانی نێوان ویلایەتە یەكگرتووەكان و ئێران لە ئیسلامئابادی پایتەختی پاكستان دەست پێبكەن، بەڵام  ئامادەكارییە سەرەتاییەكان هێشتا لە قۆناغی وتوێژدان و ئاستی نوێنەرایەتی، یان كارنامەی كۆبوونەوەكان یەكلا نەبوونەتەوە". 

لای خۆیەوە ڕۆژنامەی نیویۆرك تایمز بڵاوی كردەوە: ئەمریكا لە بەرانبەر كردنەوەی گەرووی هورمز و ڕاگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم پێشنیازی سووككردنی گەمارۆكانی بە ئێران داوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێشبینی دەكرێت هەفتەی داهاتوو گفتوگۆی دانوستانەكانی ئیسلاماباد دەست پێبكەنەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل هانی ئەمریكا دەدات هێرش بكاتەوە سەر ئێران و ترسى لە ڕێککەوتنیان هەیە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    وردەكاری برینداربوونی موجتەبا خامنەیی و كوژرانی هاوسەرەكەی ئاشكرا كرا

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    پزیشكیان: سیاسەتی داگیركاری و چەوساندنەوە لە داهاتوودا نامێنێت

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    دواى چەند پێکدادانێک، دۆخى گەرووى هورمز لەئێستادا ئارامبووەتەوە

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزیری دادی توركیا: كاتی ئەوە هاتووە پڕۆسەی چارەسەریی ببێتە یاسا

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێزە دەریاییەكانی ئێران دەستیان بەسەر تانكەرێكی نەوتی بیانی گرت

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: وەڵاممان بۆ پێشنیازەكەی ئەمریكا هێشتا لەژێر لێكۆڵینەوەدایە

سەرەتا