11/05/2026 219 جار خوێنراوەتەوە

عێراق: ھیچ ھێزێکی بێ مۆڵەت لە بیابانەکانی وڵاتەکەمان بوونی نییە

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕایگەیاند ھیچ ھێزێکی بێ مۆڵەت لە ناوچە بیابانەکانی عێراقدا، بوونی نییە. 
پێشتر ڕۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ" بڵاویکردبوویەوە کە ئیسرائیل بنکەیەکی سەربازیی نھێنی لە ناو بیابانەکانی عێراقدا دامەزراندووە، ئەوەش بە ئامانجی پاڵپشتیکردن لە ھێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر ئێران و ئاماژەی بەوەشدابوو کە ئیسرائیل لە سەرەتای جەنگەکەدا بۆ ئەوەی شوێنی بنکەکە ئاشکرا نەبێت، ھێرشی ئاسمانیی کردووەتە سەر ھێزە عێراقییەکان کە خەریک بووە شوێنی بنکەکە ئاشکرا بکەن. 
لەوبارەیەوە سەرۆکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق، سەعد مەعن لە ڕاگەیەندراوێکدا وەڵامی ڕاپۆرتەکەی ڕۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ" دایەوە و تیایدا ھاتووە: "ژمارەیەک لە میدیاکان باسیان لەوە کردووە کە ئۆپەراسیۆنێکی دابەزینی ئاسمانیی لە بیابانەکانی کەربەلا و ڕۆژھەڕتی نەخیب و نەجەف ڕوویداوە، بەڵام ئەو پرسە پەیوەندی بە ڕووداوێکەوە ھەیە کە لە ٥ی مانگی ئاداری ئەمساڵدا روویداوە". 
سەعد مەعن باسی لەوەش کردووە کە لەو ڕۆژەدا، کاتێک ھێزێکی ھاوبەشی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەربەلا و نەجەف ڕەوانەی شوێنی ئۆپەراسیۆنی دابەزینی ئاسمانییەکە کرا و ئەو کات لەگەڵ ھێزێکی نەناسراو بێ مۆڵەتدا رووبەڕوی پێکدادان بوویەوە و بەھۆیەوە ئەندامێکی ھێزە ئەمنییەکانی عێراق کوژراوە و دووی دیکەش برینداربوون. 
ھەروەھا سەرۆکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕاشیگەیاندووە، دوای پێکدادانەکە ھێزەکەی سەربە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی کەربەلاو نەجەف، ھەر لە ناوچەکە ماونەتەوەو ھەمو ناوچە بیابانییەکانیان پشکنیوە، ھیچ ھێزێکی بێ مۆڵەتیان نەدۆزیوەتەوە، ھێزە ئەمنییەکان بەردەوامن لە ئەرکەکانیان. 
سەعد مەعن ئەوەشی خستووەتەڕوو کە ھەر ئەو کات لە کاتی ڕووداوەکەی ٥ی ئاداردا، ڕێوشوێنی پێویست لەوبارەیەوە گیراوەتەوە و جەختی لەوەش کردووەتەوە کە ھیچ ھێزێکی بێ مۆڵەت لە ناوچە بیابانەکانی عێراقدا، بوونی نییە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق ڕۆژانە هەزار تانكەر نەوت لە ڕێگەی سووریاوە هەناردە دەكات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لە داخرانی گەرووی هورمز، عێراق بە گەورەترین زیانمەند دادەنرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەغداد گەرەنتیی ئەمنی دەداتە كۆمپانیا بیانییەكان بۆ پاراستنی كێڵگە نەوتییەكان لە هەرێم

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    دامەزراوەیەكی ئەمریكی: چەكی میلیشیاكان كۆسپە لەبەردەم كاری حكومەتی عێراق

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    كەشناسیی عێراق: پلەكانی گەرما بۆ 50 پلە بەرزدەبنەوە

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    داخستنی گەرووی هورمز نزیكەی 38 ملیار دۆلار زیانی بە عێراق گەیاندووە

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    وتەبێژی حكومەتی عێراق: چاكسازیی بە كۆنترۆڵكردنی چەك و بنەبڕكردنی گەندەڵی دێتە دی

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    بۆ گەشەی ئابووری، عێراق ڕسوماتی تێپەڕبوونی ئینتەرنێت لەسەدا 40 كەمدەكاتەوە

سەرەتا