1 کاتژمێر پێش ئێستا
22 جار خوێنراوەتەوە
پوتین ئامادەیی نیشان دەدات بۆ بینینی زێلێنسكی و واژۆكردنی كۆتایهێنان بە جەنگ
پەیام
سەرۆكی ڕووسیا ئامادەیی بۆ دیداری هاوتا ئۆكرانییەكەی بە مەبەستی واژووكردنی ڕێككەوتنێكی ئاشتی كۆتایی و درێژخایەن بۆ ڕاگرتنی جەنگ نیشان دا.
لە لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان لە كۆشكی كریملین دوابەدوای چالاكییەكەی ڕۆژی سەركەوتن، ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی ڕووسیا جەختی كردەوە كە ئەو هیچ كاتێك دژی دیدار لەگەڵ سەرۆكی ئۆكرانیا نەبووە.
لەبارەی پێشنیازی دیدارەكەیشەوە وتی: ئامانجی دیدارەكە بۆ ئەنجامدانی دانوستان نییە، بەڵكو بۆ دانانی خاڵی كۆتایی و واژووكردنی ئەو ڕێككەوتنی ئاشتییە.
پوتین ئاماژەی بەوەش كرد "چەندین جار لێدوانی لە لایەنی ئۆكرانییەوە بیستووە كە ئامادەییان بۆ كۆبوونەوە هەیە، بەڵام پێویستە لەو دیدارەدا ڕێككەوتنێكی فەڕمی واژۆ بكرێت، نەك كات بۆ گفتوگۆی نوێ بەفیڕۆ بدرێت".
ئەم دەسپێشخەرییەی پوتین لە كاتێكدایە كە هەردوو وڵاتی ڕووسیا و ئۆكرانیا پێشتر ڕەزامەندییان لەسەر پێشنیازێكی سەرۆكی ئەمریكا بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەستێكی كاتی لە نێوان نۆ بۆ 11ی ئەم مانگە و گۆڕینەوەی هەزار دیلی جەنگی لە نێوانیاندا نیشان دا.
پێشتریش سەرۆكی ڕووسیا بە بۆنەی ڕۆژی سەركەوتن لە هەشت و نۆی ئەم مانگەدا ئاگربەستی ڕاگەیاندبوو.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە