1 کاتژمێر پێش ئێستا
111 جار خوێنراوەتەوە
واشنتن ئاگربەستی نێوان لوبنان و ئیسرائیلی بۆ 45 ڕۆژ درێژ كردەوە
پەیام
بەر لە كۆتاییهاتنی وادەكەی بە 48 كاتژمێر، ئەمریكا درێژكردنەوەی ئاگربەستی نێوان لوبنان و ئیسرائیلی بۆ 45 ڕۆژی دیكە ڕاگەیاند.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئاشكرای كرد، كە ئیسرائیل و لوبنان ڕەزامەندییان داوە لەسەر درێژكردنەوەی ئاگربەستی نێوانیان بۆ ماوەی 45 ڕۆژی دیكە.
ئەم بڕیارە لە كاتێكدا دێت، كە گەڕی سێیەمی وتووێژەكان لە نێوان تەلئەبیب و بەیروت لە واشنتن بەڕێوە دەچێت و بڕیارە گەڕی چوارەمیش لە ڕۆژانی 2 و 3ی حوزەیرانی داهاتوو ئەنجام بدرێت.
هەروەها بڕیارە لە 29ی ئەم مانگەدا، ڕێڕەوێكی ئەمنی تایبەت بە بەشداری شاندی سەربازی هەردوولا لە بارەگای وەزارەتی بەرگری ئەمریكا دەستپێبكات.
درێژكردنەوەی ئاگربەستەكەیش تەنها دوو ڕۆژ بەر لە وادەی كۆتاییهاتنی ئاگرەبستەكەی ئێستا دێت، دوای ئەوەی پێشتر دوو گەڕی دیكەی وتووێژ لە مانگی نیسانی ڕابردوودا بەڕێوەچوو بوون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە