1 کاتژمێر پێش ئێستا
53 جار خوێنراوەتەوە
ترەمپ: لەگەڵ چین هاوڕابووین کە ئێران نەبێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی
پەیام
سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت: لەگەڵ سەرۆكی چین هاوڕابوون لەسەر پێویستی ئەوەی ئێران نەبێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی.
لە دوای كۆتاییهاتنی سەردانەكەی بۆ چین، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵی فۆكس نیوز و ژمارەیەك میدیای دیكە لەسەر فڕۆكەكەی، وتی: ئامادەیە قبوڵی ئەوە بكات نرخی بەرمیلێك نەوت بگاتە 200 دۆلار لەپێناو ڕێگری لەوەی ئێران ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی، چونكە ئەگەر ئەو چەكەیان هەبێت بەكاری دەهێنن.
سەرۆكی ئەمریكا بەڵێنی دا بە گرەنتییكردنی ئەوەی ئێران چەكی ئەتۆمی بەدەست نەهێنێت و سەقامگیری جیهان بەردەوام بێت و وتی: ئێران ناتوانێت گەرووی هورمز وەك چەكێك لە دژی بەكار بهێنێت.
هەر لەوبارەوە و بێ ئەوەی وردەكاریی زیاتر بدات، وتیشی: گەرووی هورمز كراوە دەبێت.
لەبارەی سەردانەكەیشیەوە بۆ چین، سەرۆكی ئەمركا ڕایگەیاند: لەو بڕوایەدام سەردانەكەم بۆ چین زۆر سەركەوتوو بووە و پێدەچێت سەرۆكی چینیش لە 24ی ئەیلولی داهاتوو سەردانی ئەمریكا بكات و شانازییەكی گەورەیە لە واشنتۆن پێشوازی لێ بكەین.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە