1 کاتژمێر پێش ئێستا
49 جار خوێنراوەتەوە
فەڕەنسا كەشتییەكی بەریتانی بە هەزار گەشتیارەوە كەرەنتینە كرد
پەیام
پاش قەیرانی كەشتی هۆندیۆس، دوای تۆماركردنی 49 حاڵەتی گوماناوی نەخۆشیی گەدە و ڕیخۆڵە لەنێو گەشتیارەكاندا، فەڕەنسا كەرەنتینەی بەسەر كەشتییەكی گەشتیاری بەریتانیدا لە شاری بوردۆ سەپاند.
دەسەڵاتدارانی فەڕەنسا ڕێگرییان لە دابەزینی هەزار و 233 گەشتیار و 54 كارمەندی كەشتیی گەشتیاری بەریتانی "ئەمبیشن" كرد، كە لە شاری بوردۆ لە باشووری ئەو وڵاتە لەنگەری گرتووە.
ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت كە 49 حاڵەتی گوماناوی هەوكردنی گەدە و ڕیخۆڵە لەنێو سەرنشینەكاندا تۆماركراون.
كەشتییەكە كە بە ئاڵای دورگەكانی بەهاماوە دەجووڵێتەوە، ڕۆژی شەممەی ڕابردوو لە لیڤەرپوولەوە بەڕێ كەوتبوو و دوای تێپەڕبوون بە بەندەری بریت لە فەڕەنسا، ڕۆژی چوارشەممە گەیشتە بوردۆ.
كۆمپانیا بەرپرسەكە ڕێكارە تەندروستییەكانی توندتر كردووەتەوە و هەموو گەشتە وشكانییەكانی سەرنشینەكانی هەڵوەشاندووەتەوە، كە زۆربەیان بەریتانی و ئیرلەندیین.
بەپێی داتا مۆدێرنەكانی دەریاوانی، كەشتییەكە ئێستا لەسەر ڕووباری گارۆن لە ژێر چاودێرییەكی توندی تەندروستیدایە بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی زیاتری نەخۆشییەكە و دڵنیابوونەوە لە جۆری ڤایرۆسەكە.
ئەمە دووەم قەیرانی تەندروستی دەریاوانییە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دوای كێشەی كەشتیی ئێم دی هۆندیۆس و ڤایرۆسی هانتا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە