2 کاتژمێر پێش ئێستا
54 جار خوێنراوەتەوە
وەزیری وزەی ئەمریكا: ئەم وەرزی هاوینە گەرووی هورمز بە تەواوى دەکرێتەوە
پەیام
وەزیری وزەی ئەمریكا دەڵێت هاتوچۆی دەریاوانی لە گەرووی هورمز لانیكەم ئەم وەرزی هاوینە دەست پێدەكاتەوە.
لەبارەی هەڵسەنگاندنی بۆ پێشهاتەكانی كەرتی ووزە و دۆخی گەرووی هورمز،كریس ڕایت، وەزیری وزەی ئەمریكا لە لێدوانێكدا بۆ تۆڕی سی ئێن بی سی وتی: هاتوچۆی دەریاوانی لە گەرووی هورمز بەلایەنی كەمەوە ئەم وەرزی هاوینە دەستپێدەكاتەوە.
وتیشی: بەشێوەیەكی كاتی هاتوچۆكردن لە گەرووی هورمز پەكیكەوتووە و دووبارە هاتوچۆی دەریایی لەو گەرووە بە زووترین كات دەست پێدەكاتەوە.
لەكاردانەوەی هێرشەكانی ئەمریكا و قەوارەی زایۆنی بۆ سەر وڵاتەكەی ئێران گەرووی هورمزی داخستووە و ڕێگەنادات كەشتیەكان تێپەڕبن تەنیا بە هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتەكەی نەبێت و ئەمریكاش گەمارۆی دەریایی خستووەتە سەر بەندەرەكانی ئێران بۆ دروستكردنی فشار و ملكەچكردنی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە