1 کاتژمێر پێش ئێستا
105 جار خوێنراوەتەوە
شەهیدبوونی حـ.ەداد ڕاگەیەنرا و لە غـ.ەززە بەخاك سپێردرا
پەیام
دوای هێرشەكەی قەوارەی زایۆنی بۆ سەر شاری غەززە، شەهیدبوونی فەرماندەی سەربازیی كەتیبەكانی قەسسام باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس ڕاگەیانرا و لە ڕێوڕەسمێكدا بەخاك سپێردرا.
كەناڵی جەزیرەی قەتەری لە زاری سەرچاوەیەك لە نێو بزووتنەوەی حەماسەوە ڕایگەیاند: عززەیدن حەداد فەرماندەی سەربازیی كەتیبەكانی قەسسام لە هێرشەكەی شەوی ڕابردووی سەر گەڕەكی ڕیماڵ لە شاری غەززە، شەهید بووە.
لە مەراسیمێكیشدا تەرمی حەداد بە تەكبیر و هوتافی پشتگیریی بۆ بەرگری بەرەو گۆڕستانێك لە شاری غەززە بەڕێ كراو لەژێر هوتافی "تۆ پشوو بدە و ئێمە بەردەوام دەبین لە خەبات" بە خاك سپێر درا.
پێشتر هاوكات سوپای ئیسرائیل پشتڕاستی كردەوە كە دوێنێ فەرماندەی قەسام عیزەدین حەداد-یان لە هێرشێكی ورد بۆ سەر شاری غەززە كوشتووە.
سەرۆكوەزیران و وەزیری بەرگریی قەوارەی زایۆنیش لە بەیاننامەیەكی هاوبەشدا، دوێنێ ڕایانگەیاندبوو، كە حەداد بە هێرشێكی ئاسمانی بۆ سەر شوقەیەكی نیشتەجێبوون لە گەڕەكی ڕیمال كراوەتە ئامانج.
فریاكەوتن و فریاگوزاری خێراش لە كەرتی غەززە ڕایگەیاند: بە هۆی هێرشەكەوە حەوت كەس شەهید بوون، كە سیانیان منداڵ و ژنن، زیاتر لە 50 برینداریش تۆمار كراوە.
عیززەدین حەدداد 56 ساڵ، لە ساڵی 1987ـەوە و لە دامەزراندنییەوە پەیوەندی بە بزووتنەوەی حەماسەوە كردووە و فەرماندەیی لیوای غەززە بووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە