1 کاتژمێر پێش ئێستا
77 جار خوێنراوەتەوە
سووریا.. جێگری سوپاسالار و لیوایەكی فڕۆكەوانی ڕژێمی پێشوو دەستگیر كران
پەیام
وەزیری ناوخۆی سوریا دەستگیركردنی دوو بەرپرسی سەربازیی باڵای ڕژێمی پێشووی ڕاگەیاند، کە ئەوانیش جێگری سوپاسالار و لیوایەكی فڕۆكەوانی ڕژێمی پێشوون.
ئەنەس خەتاب، وەزیری ناوخۆی سوریا لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە "هەر یەك لە تۆمەتباران واسڵ عوەید جێگری سوپاسالاری ڕژێمی پێشوو و ئیبراهیم مەحلا لیوای فڕۆكەوان و سوپاسالاری فیرقەی 22ی هێزی ئاسمانی دەستگیر كران.
وەزیری ناوخۆی سووریا هیچ وردەكارییەكی دیكەی لەبارەی دەستگیركردنی ئەو كەسانەوە ئاشكرا نەكرد.
چەند ڕۆژێك لەمەوبەریش وەزارەتی ناوخۆی سوریا دەستگیركردنی ژمارەیەك بەرپرسی ئەمنی و سەربازیی ڕژێمەكەی بەشار ئەسەدی ڕاگەیاند، كە یەكێكیان بەرپرسی هێرشە كیمیاییەكەی غوتەی ڕۆژهەڵات لە دیمەشق بوو.
دەسەڵاتدارانی نوێی سوریا ناوبەناو دەستگیركردنی بەرپرسانی ڕژێمی پێشوو ڕادەگەیەنن، كە بەرپرس بوون لەو پێشێلكارییانەی لە ماوەی حكومڕانی و بەتایبەت لە ماوەی شۆڕشی سوریا لە 2011 تاوەكو كۆتایی 2024 و ڕووخانی ڕژێمەكەی ئەسەد دژی هاووڵاتیانی مەدەنی كراوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە