2 کاتژمێر پێش ئێستا 35 جار خوێنراوەتەوە

چین لە دۆسیەی ئێراندا داوا لە ئەمریكا دەكات لە دانوستان بەردەوام بێت

پەیام

چین لە دۆسیەی ئێراندا داوا لە ئەمریكا دەكات لە دانوستان بەردەوام بێت و لە پرسی تایوانیشدا هۆشداریی بە ئەمریكا دەدات.

لە ڕاگەیەنراوێكدا لەبارەی گفتوگۆكانی نێوان سەرۆكی ئەمریكا و چین لە میانی سەردانی ترەمپ بۆ ئەو وڵاتە لە هەفتەی ڕابردوودا، وەزارەتی دەرەوەی چین ئاشكرای كرد: شی چین پینگ بۆ ماوەی هەشت كاتژمێر گفتوگۆی ڕاستەوخۆی لەبارەی پەیوەندییەكانی هەر دوو وڵات و ئاشتی و گەشەی جیهانی ئەنجام داوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، لەبارەی دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە وەزارەتی دەرەوەی چین ڕایگەیاند: سەرۆك شی لە دیدارەكەیدا لەگەڵ ترەمپ جەختی كردووەتەوە، كە بەكارهێنانی هێز كێشەكان چارەسەر ناكات و گفتوگۆ تاكە ڕێچارەیە.

لە بەشێكی دیكەی ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە: چین هانی واشنتۆنیشی داوە لەگەڵ ئێران لەبارەی دۆسیەی ئەتۆمییەوە لە دانوستان بەردەوام بێت و بەرەو ئاگربەستی هەمیشەیی و كردنەوەی گەرووی هورمز لە زووترین كاتدا هەنگاو بنێن.

لە دۆسیەی تایوانیشدا، وەزارەتی دەرەوەی چین ڕایگەیاند: سەرلەنوێ یەكگرتنەوە لەگەڵ تایوان پرسێكی گرنگ و مێژوویی وڵات و حزبی شیوعی چینە. 

 هۆشدارییشی دا، كە هەر مامەڵەیەكی نەگونجاو لەگەڵ ئەو پرسەدا لەوانەیە ببێتە مایەی ئاڵۆزیی پەیوەندییەكانی پەكین و واشنتۆن، یاخود سەر بۆ ململانێ بكێشێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    چین لە دۆسیەی ئێراندا داوا لە ئەمریكا دەكات لە دانوستان بەردەوام بێت

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    دادگای نێودەوڵەتی فەرمانی گرتنى بۆ پێنج بەرپرسی دیكەی ئیسرائیل دەركردووە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ هەڕەشەی دەستپێكردنەوەی هێرشی سەربازیی بۆ سەر ئێران دەكات

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    درۆنی ئۆكرانی گه‌یشته‌ مۆسكۆ و قوربانی لێ كه‌وته‌وه‌

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ته‌ندروستی جیهانی به‌هۆی ڤایرۆسی ئیبۆلا باری نائاسایی له‌ دوو وڵات ڕاگه‌یاند

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    ساعدی بە چەندین تۆمەت و هەڕەشەكردن لە ترەمپ دادگایی دەكرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: لەگەڵ چین هاوڕابووین کە ئێران نەبێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    فەڕەنسا كەشتییەكی بەریتانی بە هەزار گەشتیارەوە كەرەنتینە كرد

سەرەتا