پێش 3 هەفتە 223 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریکا... هێرش کرایە سەر ناوەندێکى ئیسلامی و سێ کەس کوژران

پەیام

پۆلیسی شاری سان دیێگۆ لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا ڕایگەیاند، پێنج کەس لە هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر ناوەندی ئیسلامیی شارەکە کوژراون، کە دووان لە هێرشبەرەکان مێردمنداڵ بوون و پاش ڕووداوەکە خۆیان کوشتووە. 

دەزگاکانی جێبەجێکردنی یاسا لە ئەمریکا لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە وەک "تاوانێکی ڕق لێبوونەوە" دەستپێکردووە. هاوکات دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا نیگەرانی خۆی بۆ ڕووداوەکە دەربڕی و بە "بارودۆخێکی ترسناک" وەسفی کرد. 

سکۆت واڵ، بەڕێوەبەری پۆلیسی سان دیێگۆ ڕایگەیاند یەکێک لە کوژراوەکان پاسەوانی ناوەندە ئیسلامییەکەیە. ئاماژەی بەوەش کرد، دوو هێرشبەرەکە کە تەمەنیان ١٧ و ١٩ ساڵ بووە، دوای کوشتنی سێ کەس، لەناو ئۆتۆمبێلێکدا بە تەقەکردن لە خۆیان کۆتاییان بە ژیانیان هێناوە و تەرمەکانیان لەلایەن تیمەکانی فریاکەوتنەوە دۆزراوەتەوە. 

بەڕێوەبەری پۆلیس لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرای کرد، کاتژمێر و نیوێک پێش هێرشەکە، دایکی یەکێک لە مێردمنداڵەکان پەیوەندی بە پۆلیسەوە کردووە و ونبوونی کوڕەکەی لەگەڵ چەند چەکێک و ئۆتۆمبێلەکەیدا ڕاگەیاندووە. 

هاوکات ئاماژەی پێ کردووە کە کوڕەکەی "حەزی بە خۆکوشتن" هەیە. دایکەکە نامەیەکی کوڕەکەشی دۆزیوەتەوە کە تێیدا "وتاری ڕق لێبوونەوە" هەبووە، بەڵام هیچ هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆی بۆ سەر ناوەندە ئیسلامییەکە تێدا نەبووە. 
تۆمەتباری یەکەم خوێندکاری ئامادەیی مۆدیسۆن بووە کە نزیکەی مایلێک لە ناوەندەکەوە دوورە، بەڵام پۆلیس تا ئێستا ناوی هێرشبەرەکانی ئاشکرا نەکردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    گروسی: هەشت مانگە نەمانتوانیوە پشكنین بۆ یۆرانیۆمی ئێران بكەین

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    پوتین: هیچ مانایەك لە كۆبوونەوە لەگەڵ زیلینسكیدا نابینم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پێنج ئازەربایجانی لە هێرشێكی درۆنی ئۆكرانیا لە دەریای ئازۆڤ كوژران

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئیدارەی ترەمپ تاووتوێ لێخۆشبوون بۆ سزاكانی كڕینی نەوتی ڕووسیا دەكات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    جەنگ و ململانێكان ملیۆنان كەسیان لە جیهاندا ڕووبەڕووی برسییەتی كردووەتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌ورووپا.. داوای به‌ ئه‌ندامبوونی كه‌نه‌دا و وڵاتانی به‌لقان له‌ یه‌كێتی ئه‌ورووپا ده‌كرێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    کۆشکی سپی: دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بە تەواوی وێران کراون

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریکا بڕیاری سنووردارکردنی دەسەڵاتەکانی ترەمپی بۆ شەڕی ئێران پەسەند کرد

سەرەتا